تەندروستی هەولێر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک دەدات

:: AM:09:42:17/03/2019 ‌
بەرپرسێكی تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەك هۆشداری دەدات و داوا دەكات هاوڵاتیان خۆیانی لێ بپارێزن و كەسی تووشبوو بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ پشوو بدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئادار، فاخر كرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڵاوبوونەوەی كۆخە و هەڵامەت ڤایرۆسێكی وەرزییە و پێویستە هاووڵاتییان تەنیا خۆیانی لێ بپارێزن، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەم كاتەی ساڵ ئەو ڤایرۆسە بڵاو دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر گوتی، ئەو ڤایرۆسە تەنیا پێویستە كەسی تووشبوو پشوو بدات بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ و لەكاتی پشمین كلێنس بەكار بهێنێت و ئاگەدار بێت تا بۆ دەوروبەرەكەی بڵاو نەبێـتەوە، ئەمەیش وادەكات زووتر كۆنتڕۆڵ بكرێت.

لەبارەی ئەوەی كەسی تووشبوو پێویستی بە مانەوە لە نەخۆخشانە هەیە، ئەو گوتی، لە ئەوروپا بەهۆی كەشوهەواكەیان زیاتر پێویست دەكات لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پێویست ناكات دوای چارەسەری سەرەتایی لای پزیشك دەتوانێت بچێتەوە ماڵەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە هەڵامەت لەناو هاووڵاتییان بڵاو بووەتەوە و ئەوەیش وایكردووە خەڵێكی زۆر دووچاری بن و سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن.



وشە - رامیار جەواد