لێڤەرپوول و مانچستەر یونایتد بڕیاری كڕینی رۆدریگیزیان داوە

:: AM:11:46:17/03/2019 ‌

هەردوو گەورە یانەی ئینگلیزی لێڤەرپوول و مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا بە توندی بێنە نێو ركابەرییەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ خامێس رۆدریگیزی ئەستێرەی كۆڵۆمبی.

رۆدریگیز ماوەی دوو وەرزە بەشێوەی خواستن لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاری دەكات، پێشبینش دەكرێ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یانەكە كۆتایی بەشێوەی خواستنەكە بێنێ و بیداتەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

ماڵپەڕی ()ی جیهانی بڵاوی كردەوە: یانەی لێڤەرپوول لەسەر داوای یورگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بە رژدی بێتە نێو ركابەرییەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ رۆدریگیز.

لای خۆشییەوە یانەی مانچستەر یونایتدیش ماوەیەكە هەوڵەكانی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا رۆدریگیز بكڕێ.

بەگوێرەی سەرچاوەكەش یانەی ریال مەدرید لاری نییە بەشێوەی یەكجاری دەستبەرداری رۆدریگیز بێت، بەڵام بەو مەرجەی لەبەرامبەریدا بڕی 70 ملیۆن پاوەنی دەست بكەوێ، رەنگە یانەكە بە 50 ملیۆن پاوەنیش رازی بێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م

ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌