سوودەکانی تەڕە پیاز بزانە

:: PM:12:10:02/01/2017 ‌
پیاز، وەک یەکێک لە خۆراکە رووەکییەکان، خاوەنی ژمارەیەکی زۆر سوودی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەکان، تەڕە پیاز یان پیازی سەوز، خاوەنی کۆمەڵێک سوودی گرنگترە بەراورد بە پیازی وشک، بەشێک لە سوودەکانی تەڕە پیازیش ئەمانەن:

یەکەم- تەڕە پیاز یارمەتی ئاسانکردنی کرداری هەرسکردن دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خواردنە چەورەکان لەسەر گەدە و کۆئەندامی هەرس کەم ببنەوە.

دووەم- خواردنی تەڕە پیاز بە شێوەیەکی گشتی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و پاراستنی ئەندامانی جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

سێیەم- تەڕە پیاز هاوکاری بەهێزکردنی چاو دەکات و لە کزبوون و تووشبوون بە نەخۆشییەکان دەیپارێزێت، ئەمەش چونکە تەڕە پیاز بە شێوەیەکی بەرچاو لەخۆگری پێکهاتەکانی کارۆتین، کاللۆتین، زیاکسانتین و ڤیتامین Aە کە ئەمانەش بەسوودن بۆ پاراستنی چاو.

چوارەم- خواردنی تەڕە پیاز بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ئێسک، ئەمەش چونکە پیازی سەوز ژمارەیەکی بەرچاو لەو ڤیتامین و پێکهاتانە لە خۆ دەگرێت، کە بەسوودن بۆ بەهێزکردنی ئێسک و پاراستنی لە تووشبوون بە ئێسکەنەرمە، بە تایبەت کە رێژەیەکی زۆری ڤیتامینەکانی C و K لەو خۆراکە رووەکییەدا هەن.

پێنجەم- هاوکات تەڕە پیاز بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، ئەمەش چونکە رێژەیەکی زۆری ریشاڵەکانی تێدایە کە بەسوودن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا.

سەرچاوە: غەد پرێس


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی