ژن هه‌میشه حه‌ز ده‌كات گرنگیی به مێرده‌كه‌ی بدات و به‌رده‌وام خۆشه‌ویستیی بۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك جۆره بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاری هه‌یه، كه له‌به‌رچاو مێرده‌كه‌ی ده‌خات و له‌یه‌كتر بێزاریان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا ئه‌م هۆكارانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌بنه هۆی بێزاربوونی پیاو له ژنه‌كه‌ی:
_ هه‌رچه‌نده پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌ریی نێوانیان باش بێت، هه‌ندێك ژن به‌رده‌وام وا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌ژی هه‌میشه‌یی نییه و جێی متمانه نییه، ڕه‌نگه ڕۆژێك له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه.
_ له‌باره‌ی پێوه‌ندیی سۆزداریی و گرنگی پێدانی هاوسه‌ره‌كانیان به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، نازانن ئه‌و جۆره گرنگی پێدانه‌ی مێرده‌كانیان بخوێننه‌وه، چونكه پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن تا دوا ئاستی توانای خۆیان خۆشه‌ویستی پێشانی هاوژینه‌كه‌یان بده‌ن، كه ژنه‌كه‌ی ناتوانێ بیخوێنێته‌وه، بێزاری ده‌كات.
_ ژن به ده‌ستی خۆی په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ژیانی مێرده‌كه‌ی و وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بێت و هه‌موو شتێكی به‌و ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش تا ئاستێك مێشكی خۆی پێ ئاسووده ده‌كات و له خۆشه‌ویستیدایه كه وا ده‌كات، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی بێزار ده‌كات و هه‌ست به ئازادیی له پێوه‌ندییه‌كه‌یاندا ناكات.
_ پێوه‌ندیی نێوان هاوسه‌ران بریتییه له به‌خشین و وه‌رگرتنی خۆشه‌ویستی و گرنگی پێدانه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ وریا بیت هاوشێوه‌ی مێرده‌كه‌ت ببه‌خشیت و هاوشێوه‌ی ئه‌و بجووڵێیته‌وه، هه‌تا كه‌متر یان زیاتر بیت، به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بێزار ده‌كه‌یت و خۆشه‌ویستی نێوانتان كه‌م ده‌كه‌یته‌وه.