یه‌كێك له داهێنه‌ره‌كان و ئه‌ندازیاره به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا به‌ناوی "ڕیچارد براونینگ" توانی جلێكی ئاسنین دروست بكات كه توانای فڕینی هه‌یه و له‌سه‌ر شێوه‌ی جله‌كانی فیلمی پیاوی ئاسنینه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له داهێنه‌ره به‌تواناكانی به‌ریتانیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، داهێنه‌ری به‌توانای به‌ریتانی "ڕیچارد براونینگ" له 22ی ته‌مووزی ساڵی 2018 دا توانی پێنج جلی ئاسنین دروست بكات كه توانای فڕینیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا.
تا ئێسته‌یش ئه‌م جله فڕیوانه تاقی ده‌كرێنه‌وه تا كۆتا تاقیكردنه‌وه كه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت بۆ خێراترین جلی ئاسنینی فڕیو كه به خێرایی 55 میل له سه‌عاتێكدا ده‌فڕێت، ریچارد ئه‌م جله‌ی له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیا بۆ فرۆشتن داناوه به نرخی 440 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی.
ڕیچارد بڕاونینگ یه‌كێكه له داهێنه‌ره به‌توانا و به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا كه له 22 ی كانوونی دووه‌می 1979 له له‌نده‌ن له دایك بووه، هه‌روه‌ها له نوێترین داهێنانیدا توانی جله‌كانی ئایرۆنمان دروست بكات و دنیا سه‌رسام بكات.