پیاوێكی میسری دوای ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانیكردن بۆ یه‌كه‌م جار بوو به باوك، به‌ڵام به بینینی كوڕه‌كه‌ی ته‌واو تووڕه بوو و بڕیاری دا نه‌یخاته سه‌ر ناوی خۆی، چونكه شێوه‌ی له‌و ناچێت.
سه‌لوه ڕه‌جه‌ب ژنێكی
میسرییه، پاش هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بوونه خاوه‌نی منداڵێك، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕووخساری منداڵه‌كه به هیچ جۆرێك نه‌ده‌چووه‌وه سه‌ر باوكی، باوكی منداڵه‌كه بڕیاری دا نه‌یهێنێته سه‌ر ناوی خۆی.
به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی مێرده‌كه‌یه‌وه، سه‌لوه له دادگای میسر سكاڵای تۆمار كرد، باسی له‌وه كرد كه مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تی ناپاكیی خستووه‌ته پاڵی و پێی گوتووه كه ئه‌و منداڵه له پیاوێكی تره، ئه‌گه‌رچی چه‌ندان جار هه‌وڵی داوه بۆی بسه‌لمێنێت كه كوڕی ئه‌وانه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی ڕازی نه‌بووه و چه‌ندان جار لێشی داوه.
ئه‌و پیاوه له دادگا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی كوڕه‌كه‌ی نه‌هێنێته سه‌ر ناوی خۆی و به هیچ جۆرێكیش باوكایه‌تی بۆ نه‌كات، ژنه‌كه‌ش بڕیاری دا خۆی به‌خێوی بكات و به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك بگرێت، تا ڕاستییه‌كان ئاشكرا ده‌بن.