كۆمپانیای هواوی له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا له چین نوێترین مۆبایلی هواوی نمایش كرد كه جوانی و هێزه‌كه‌ی سه‌رسامتان ده‌كات، جگه له‌وه‌یش خاوه‌نی سێ كامێرایه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "P30 Pro" بڵاو كرده‌وه، كه جوانترین دیزاینی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیسته‌م، جگه له‌وه‌یش ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرێت چونكه خاوه‌نی سێ كامێرایه و هه‌ر كامێرایه‌كیش لێنزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه كامێراكانی دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵن كه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌ی ناوازه بگرن و ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ڕامی هه‌شت گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G بۆ داده‌نرێت كه خێراترین سیسته‌می ئینته‌رنێتییه و پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.