پۆل میله‌ر نووسه‌ر و ئه‌كادیمی و كارمه‌ندی پێشووی كۆشكی سپی له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆش له بابه‌تێكی له پێگه‌ی "
فۆرێن پۆلسی" له ژێر ناوی " چۆن جه‌نگی سێیه‌می جیهان له لاتڤیا ده‌ست پێ ده‌كات" ئاماژه‌ی داوه، ڕووسیا گوێ به هیچ سنوور و ڕێككه‌وتنێك نادات و ده‌یه‌وێ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای به‌لتیك داگیر بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بێنه ده‌نگ و جه‌نگی سێیه‌می جیهان ده‌ست پێ بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ڕووسیا له ڕێی هێزه بریكاره‌كانی و ئابوورییه‌وه به فره‌وانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری لاتڤیا و وڵاتانی تری ئابووری لاوازی ناوچه‌كه ده‌كات، مۆسكۆ ئامانجی ستراتیجی گه‌وره و زۆر ڕوونی هه‌یه، ناكۆكییه‌كانی نێو ئه‌م وڵاتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی فره‌وانخوازی و گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ڕووسه‌كان بۆ سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ده‌قۆزێته‌وه، ڕێ له فره‌وانبوونی زیاتری ناتۆ ده‌گرێ و به‌ڵكوو ئامانجییه‌تی ناتۆ بچووك بكاته‌وه و ورده ورده وڵاتان له ژێر هه‌ژموونی ناتۆ ده‌ربهێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیا و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌یكات.
حكوومه‌تی ڕووسیا هه‌ژموون سه‌پاندن و هێنانی وڵاتانی به‌لتیك بۆ ڕیزی خۆی و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به پێویستییه‌كی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕووسیا ده‌زانێت، پوتین كه‌سێكی نه‌ته‌وه په‌رست نییه، به‌ڵكوو كه‌سێكه به دوای گێڕانه‌وه‌ی هێز و شكۆمه‌ندی ڕووسیایه له دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی پوتین بێبه‌ش نییه له كه‌سانی نه‌ته‌وه په‌رست، به‌ڵام له ڕووی ئاینیه‌وه زۆر كاریگه‌ری زیاتر هه‌یه، چونكه ڕووسیا تاكه وڵاته كه مه‌زه‌وی ئاینی تێیدا به فه‌رمی كریستیانی ئه‌رسه‌دۆكسیه، بۆیه پێویسته ڕووسیا هه‌موو وڵاتانی تر و گه‌لان و كه‌مایه‌تییه‌كانی تریش بپارێزی كه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌زه‌وه‌ی ئاینی كریستیانن، جیا له‌وه ئێسته ڕه‌وتێكیش دروست بووه، كه ڕووسیا و پوتین به ڕاسپێردراو بۆ پاراستنی ئاینی كریستیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری له دنیا ده‌زانن، بۆیه پوتین و ڕووسه‌كانیش له چاوێكی ئاینییه‌وه ده‌ڕواننه ناوچه‌كه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی، دڵنیاشن له‌وه‌ی كه ڕۆژئاوا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌وان.
ستراتیجی سه‌ره‌كی پوتین به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاوا ئێسته ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ دابه‌ش بكات و جیابوونه‌وه له ڕیزه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه دروست بكات، به‌مشێوه‌یه ده‌توانێ ئاسانتر به‌سه‌ریان دا زاڵ بێ، له‌م ئه‌ركه‌یش دا پوتین تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه‌كانی و ئێسته توانیویه‌تی ڕێ له جۆرجیا و ئۆكرانیا بگرێ بچنه ڕیزی ناتۆوه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ڕه‌زامه‌ندیان پێشان دا تا ببنه ئه‌ندامی ناتۆ پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌و دوو وڵاته كرد، بۆیه هه‌وڵه‌كانی ناتۆ و ئه‌و دوو وڵاته‌یش شكستی خوارد.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی پۆل میله‌ر هاتووه، ئێسته باشترین كه‌شوهه‌وا و ژینگه بۆ ڕووسیا دروست بووه له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سه‌رده‌وه، جیا له‌وه‌ی ڕووسیا به‌رده‌وامه له فره‌وانخوازی، هاوكات یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و جیابوونه‌وه‌یه له یه‌كتر، هاوكات گومان له نێو ئه‌ندامانی ناتۆ له‌باره‌ی پرسی به‌رگری هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی ته‌ناهی هاوبه‌ش دروست بووه.
هاتنی دۆناڵد تره‌مپیش بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆ بوو، چونكه ئه‌و به ئاڵۆزی و كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كان، نێوانی واشنتن و وڵاتانی ئه‌وروپایشی به‌ره‌و ساردی زیاتر بردووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه.
پاش ڕه‌خسانی ئه‌و كه‌شه گونجاوه، هه‌نگاوی داهاتووی ڕووسیا ئه‌وه‌یه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای به‌ڵتیك بۆ پاڵ ڕووسیا په‌لكێش بكات و له ڕیزی هاوپه‌یمانی ناتۆ بیناهێنته‌وه ده‌ره‌وه. له ئێسته‌وه پوتین ده‌ستی به ناردنی سه‌رباز بۆ سنووری ڕووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌لتیك كردووه و ده‌یه‌وێ له ڕێی هێزه بریكاره‌كانیش له‌و وڵاته گرفت له ناوخۆی وڵاته‌كان دروست بكات، ئه‌مه‌یش له ڕێی كوده‌تا یان خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و هێنانه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كه‌سانی نزیك له ڕووسیا و گۆڕینی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاتانه له نزیكبوونه‌وه له ناتۆ بۆ نزیكبوونه‌وه و بوون به هاوپه‌یمانی ڕووسیا.
میله‌ر ده‌ڵێ، هه‌ریه‌ك له هاووڵاتییانی لاتڤیا به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر ئیستۆنیا كه به زمانی ڕووسیش ده‌زانن بدوێن، زۆر به ئاسانی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ده‌توانرێ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنرێ و خۆپێشاندان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری دروست بكرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕووی دا و به خه‌ڵكی وڵاته‌كان خۆیان سیسته‌مه سیاسییه‌كان ڕووخان و كه‌سانی تر هێنرانه سه‌ر حوكم كه زۆرتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌پارێزن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانه ستراتیجیه‌ی ڕووسه‌كانیش هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمان و فڕه‌نسه‌كان به توندی هۆشداری ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان، تا ئیتر هه‌مووان یه‌كده‌نگ بن و بیانووی پاره‌داركردنی ناتۆ كه واشنتن دوای هاتنی تره‌مپ كردوویه‌تییه بیانوو نه‌بێته هۆكارێك بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی پێنجه‌می ڕێككه‌وتنی ناتۆ كه باس له به‌رگری هاوبه‌ش ده‌كات، له كاتێكدا هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه ڕووبه‌ڕووی هێرش و داگیركاری ببێته‌وه، دۆخه‌كه له ناوچه‌ی به‌لتیك ڕوو له گرژییه و نازانرێ چ كاتێك ده‌ته‌قێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ببێته سه‌ره‌تای جه‌نگی سێیه‌می جیهان و ناتۆ و ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.