سبەی بەیانی لە کوردستان شەختە دەبێ

:: PM:01:22:02/01/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە ئەمڕۆ دووشەم ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەبێ و لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە و نزمترین پلەش یەک پلەی سیلیزی دەبێت.

سبەی سێشەم بەرزە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی تورکیا کاریگەریی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێ و لە هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ، لە دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ پاشان لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێ لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لە شەودا. بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە و نزمترین پلەش سفر پلەی سیلیزی دەبێ و شەختە لە کاتەکانی بەیانی دروست دەبێت.






وشە - باز ئه‌حمه‌د