به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شوهه‌وا له لێزمه بارانه‌وه بۆ نمه باران ده‌گۆرێت، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له نه‌ورۆزدا به ته‌واویی ئاسمان ببێته خۆره‌تاو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار، ئاسمان نیمچه هه‌ور و له هه‌ندێ ناوچه هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له پاش نیوه‌ڕۆوه ئاسمان به ته‌واوی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رێكی كه‌می نمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه. پله‌كانی گه‌رما له نێوان پێنج تا 12 ده‌بن.
سبه‌ی سێشه‌م 19ی ئادار، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێ كات له ناوچه شاخاوییه‌كان نمه باران ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما له نێوان شه‌ش تا 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.