له‌كاتێكدا رۆژ له دواى رۆژ هه‌لى بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى توركیا له به‌رده‌م حكوومه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانى توركیا ئومێد له سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه هه‌ڵده‌چنن و له هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنیش بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌یش پڕۆژه‌ى گازى تاناپه، به‌رپرسانى توركیا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن جارێكى تر ئابوورییه داكهوتووهكهیان به‌م پڕۆژه‌یه هه‌ناسه بداته‌وه.
ساڵێك زیاتره هاووڵاتییانى توركیا رۆژ له دواى رۆژ هه‌واڵ و پێشبینى ناخۆشیان له‌باره‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان پێ ده‌درێت. به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئومێد له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك دروست بكه‌ن و له كاتێكدا كه كه‌متر له دوو هه‌فته‌ى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى شارهوانهكانى توركیا هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێن.
ته‌نگژه‌ى ئابوورى توركیا گه‌لێك ده‌ركه‌وته‌ى هه‌یه، له‌وانه دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركی، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هه‌ڵاوسان، زیادبوونى رێژه‌ى بێكاریى، كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى تاكه‌كه‌س، گرانبوونى شتومه‌ك به تایبه‌تى خۆراك. له كاتێكدا رۆژ له دواى رۆژ ئه‌م دیاردانه له ناو كۆمه‌ڵگاى توركى زه‌قتر ده‌بنه‌وه، له ده‌ره‌وه‌یش كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه ئه‌گه‌رى بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى له توركیا له‌بارودۆخى ئێسته زه‌حمه‌ت بكه‌ن. دوایین ئه‌و هۆكارانه بڕیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى بوو له مامه‌ڵه‌ى بازرگانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش به‌پێى بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوو.
یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ى كه به‌رپرسانى توركیا هیوایان پێى هه‌یه، پڕۆژه‌ى گازى تاناپه " TANAP"، به‌رپرسان چاویان له‌وه‌یه به هۆى زێده‌بوونى به‌رهه‌مى ئه‌و پڕۆژه‌یه بارى قوڕسى داراییان سووك ببێته‌وه و به‌ره به‌ره له‌و ته‌نگژه داراییه دوور بكه‌ونه‌وه، كه ته‌واوى جومگه‌كانى توركیاى گرتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
ئه‌حوالى توركى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له باره‌ى پڕۆژه‌ى تاناپ بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، به‌ره به‌ره داهاتى پڕۆژه‌ى گازى تاناپ زیاد ده‌كات و زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له سه‌ره‌تادا له 30 حوزه‌یرانى ساڵى 2018 ملیارێك و 250 ملیۆن مه‌تر سێجا ره‌وانه كراوه، كه‌چى دواتر به‌رز بووه‌ته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت له كۆتایى ئه‌مساڵ بگات به چوار ملیار مه‌تر سێجا.
ئه‌و زانیارییانه‌یش له ساڵجووق دۆزیوڵ وه‌رگیراوه كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆژه‌ى تاناپه، دۆزیوڵ ده‌ڵێ "190 فه‌رمانبه‌ر به‌رده‌وام كرا ده‌كه‌ن بۆ پێشخشتنى پڕۆژه‌كه كه خه‌رجی وهبهرهێنانهكهى 11 ملیار دۆلاره، به‌ڵام ئه‌م خه‌رجییه بۆ حه‌وت ملیار كه‌م بووه‌ته‌وه، واته له %41 خه‌رجییه‌كه‌ى گل دراوه‌ته‌وه".
ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه له راكێشانى بۆرى گازى سروشتى له ئازهربایخانهوه بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا ره‌وانه ده‌كرێت، سه‌ره‌تا پڕۆژه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكى توركیا و سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه و هێڵى بۆرییه‌كانى له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2012 راكێشران و دواتر له كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2018 پڕۆژه‌كه كه‌وته كار. به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه دانراوه، ساڵانه 16 ملیار مه‌تر سێجا گازى سروشتى له رێى ئه‌م بۆریانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، شه‌ش ملیار بۆ توركیا و 10 ملیاره‌كه‌ى تر بۆ ئه‌وروپایه. وه‌ك به‌رپرسانى پڕۆژه‌كه ده‌ڵێن به‌شى گرنگى ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یانه كه گاز له توركیاوه ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تاناپ ده‌ڵێ "وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له مانگى نیسانى داهاتوو ئه‌م به‌شه‌ى پڕۆژه‌كه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وا له مانگى ته‌مووزى داهاتوو توركیا ئاماده ده‌بێت گازى سروشتى ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ده‌كات".
ماڵپه‌ڕى ئه‌حوال نووسیویه‌تى بۆڕییه‌كانى تاناپ به بڕبڕه‌ى پشتى تێپه‌ڕاندنى گازى باشوور دێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه وزییهكانى ئه‌وروپاوه پێویسته، له رێى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه گازى سروشتى له ده‌ریاى قه‌زوین و ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا ره‌وانه ده‌كرێت.
ساڵجووك دۆزیوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆژه‌كه له لێدوانه‌كانى باسى هیچ داهاتێكى دیاركراوى نه‌كردووه، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر گرنگى ستراتیجى پڕۆژه‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "جیا له تێپه‌ڕبوونى گاز به توركیا، ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى توركیا بكات به ناوه‌ندێك بۆ وزه".
ئه‌و به‌رپرسانه‌ى تورك كه باس له گرنگى پڕۆژه‌ى تاناپ ده‌كه‌ن، ته‌نیا باس له لایه‌نه باشه‌كانى ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه، ئاخۆ ئابوورى توركیا به‌رگه‌ى ئه‌وه ده‌گرێت چاوه‌ڕوانى پڕۆژه‌ى تاناپ بكات، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت ته‌واوى پڕۆژه‌كه له ساڵى 2026 ته‌واو ده‌بێت؟. راسته پشكى توركیا له پڕۆژه‌كه %30یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێرانى ئابوورى له توركیا هۆشدارییان له‌وه داوه، وێراى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى تاناپ بۆ توركیا قازانجى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مایه‌ى نیگه‌رانییه.
له‌وانه ته‌ها داغلى نووسه‌رى تورك دوو ساڵ به‌ر له‌وه‌ى پڕۆژه‌كه بخرێته كراوه باسى له‌وه كردووه، توركیا به‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته ململانێ، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، بۆیه پڕۆژه‌ى تاناپ بۆ توركیا هێنده ئاسان نابێت، كه به‌رپرسانى توركیا وێناى ده‌كه‌ن.