دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ڤیدیۆی راسته‌وخۆوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، كرده‌یه‌كی بكوژی ئه‌نجام داوه و زیاتر له 50 كه‌سی كوشت له نیوزله‌ندا فه‌یسبووك داتاییه‌كی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له داتایه‌كی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ناوی "بێرنتۆ تایرێنت" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆی راسته‌وخۆ "لایڤ"ی كردبۆوه و هێرشی كرده سه‌ر مزگه‌وتێك و زیاتر له 50 كه‌سی له‌و شوێنه‌دا كوشت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ی له دنیادا هه‌یبوو و چه‌ندان كه‌س هاتنه ده‌نگ به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه، تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش سه‌تان ره‌خنه‌ی لێ گیرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و لایڤه‌ی ڕانه‌گرت له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا.
ئه‌مه وای كرد فه‌یسبووك داتاییه‌ك بڵاو بكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی كردوویه‌تی له‌كاتی ئه‌م ڤیدیۆ راسته‌وخۆیه‌دا، له داتاكه‌دا هاتووه كه كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ڕێژی %2.4 له به‌كارهێنه‌راكانی كه‌مبوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی هه‌ر چركه‌یه‌كی ئه‌م لایڤه‌دا نزیكه‌ی 162 دۆلاری زه‌ره‌ر كردووه.