پسپۆرانی بواری كه‌شناسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رده‌وامی بارانبارین و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی لافاو له ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی
ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته هۆی تێكدانی ژیانی خه‌ڵك و تا ئێسته‌یش سێ كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ژێر ئاو كه‌وتووه.
به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران له ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكور، ئاوی رووباری میزوری به‌رزبووه‌ته‌وه و لافاوی له ویلایه‌تی میزوری و یلایه‌تی نبراسكا و ئوماها و كنساس دروست كردووه.
ده‌سته‌ی باری له‌ناكاو و فریاكه‌وتن له نبراسكا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن تا سبه‌ی سێشه‌م ئاستی ئاو 14.48 مه‌تر به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌وه و تا ئێسته‌یش هیچ كاتێك لافاو به‌و ئاسته به‌رزه له ناوچه‌كه ڕووی نه‌داوه.
پیت ریكیتس حاكمی ویلایه‌تی نبراسكا له تویتێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مه زیانمه‌ندترین لافاوه كه له مێژووی ئه‌و ویلایه‌ته ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه، له ڕووی فره‌وانی و به‌رزی ئاستی ئاو و زیانه مادی و گیانییه‌كانی.
له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزی ئاسمانیش ژێر ئاو كه‌وتووه، به‌وهۆیه‌وه حاكمی ویلایه‌تی نبراسكا و ئیوا باری نائاسایی‌یان له ویلایه‌ته‌كه ڕاگه‌یاند و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش دووپاتی كرده‌وه، كه كۆشكی سپی له‌سه‌ر هێله و هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كان ده‌كات.