به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان زانیاره له‌باره‌ى بوومه‌له‌رزه‌ى ئه‌م به‌یانییه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له سنوورى خانه‌قین ڕووى دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى ئادار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌عات 6:39 خووله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوورى خانه‌قینى گرته‌وه.
كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى ڕاگه‌یاندووه كه بوومه‌له‌زه‌كه به گوڕى 3.00 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له قوڵایی 12 كیلۆمه‌تر روویداوه.
پێشتریش چه‌ندان جار بوومه‌له‌رزه ئه‌و سنووره‌ى گرتبووه‌وه كه پێشبینى ده‌كرێ قوڵاى ئه‌و بوومه‌له‌رزانه له ئێرانه‌وه بێت.