کۆترێک بە ملیۆنێک و 250 هەزار یۆرۆ فرۆشرا

:: AM:11:14:19/03/2019 ‌

 

کۆترێک کە چەندین جار لە پێشبڕکێدا بردوویەتەوە بە نرخی یەک ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ فرۆشرا. کۆترەکە تەمەنی دەبێتە پێنج ساڵ و چەند جووچکەشی هەیە.

 

ئەم کۆترە لە بەلجیکا فرۆشراوە و بە گرانترین کۆتر لە مێژوودا هەژمار دەکرێت، پێشتر گرانترین کۆتر نرخەکەی 376هەزار دۆلار بوو.

 

کاتێک کۆترەکە دەخرێتە مەزادەوە نرخەکەی تا 400هەزار یۆرۆ پێشنیار دەکرێت بەڵام خاوەنی مەزادەکە پێشبینی کردووە لە نیو ملیۆن یۆرۆ تێنەپەڕێت و کاتێک بینیویەتی ملیۆنیشی تێپەڕاندووە ئیتر زۆر سەرسام بووە.

 

بەگوێرەی "بی بی سی" دەگوترێ دوو کڕیاری چینی بە توندی لەگەڵ یەکتر لە رەکابەریدا بوون و لە دوای یەک سەعات نرخەکەی بۆ ملیۆنێک و 250 هەزار یۆرۆ بەرز بووەتەوە.

 

نرخی کۆترێکی ئاسایی کە لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیدا بەشداری بکات دوو هەزار و 500 یۆرۆیە بەڵام ئەم کۆترە بۆیە وا گران بوو چونکە سێ ساڵ لە دوای یەک پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

 

ئەم جۆرە کۆترە کە بە ئارماندۆ ناسراوە تا تەمەنی 10 ساڵ دەتوانێت جووچکە هەڵێنێت و تا 20ساڵیش بژیت.



وشە - سلێمان تاشان