بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی
کوردستان و پشتبەستن بە ماڵپەڕە جیهانییەکانی کەشوهەوا دوو رۆژی یەکەمی جەژنی
نەورۆزی ئەمساڵ کەشوهەوای کوردستان خۆش دەبێت و باران نابارێت بەڵام لە سەرەتای
هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران دەست پێ دەکات و تا کۆتایی هەفتەکە بە بڕی
جیاواز لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی زۆربەی پارێزگاکانی
کوردستان نیمچە هەورە و پێشبینی دەکرێ لە ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێت. رێژەی
ئەو بارانەی بۆ ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت نزمە.
بۆ سبەی چوارشەم کەشەکە ئاساییتر دەبێتەوە و
بارانیش بە تەواوی دەوەستێت. ئاسمان لە
زۆربەی پارێزگاکانی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕدرێت
بۆ نیمچە هەور.
رۆژی پێنجشەم کە یەکەم رۆژی نەورۆزە ئاسمانی
کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و باران نابارێت و ئەم دۆخە لە کەشوهەوا تا دووەم
رۆژی جەژنیش بەردەوام دەبێت و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک لە ئێوارەی دووەم
رۆژی جەژن پێشبینی نمەباران دەکرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی کەشناسیی worldweatherلە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی تری باران روو لە کوردستان دەکات و تا کۆتایی هەفتەکە بە بڕی جیاواز لە شوێنە
جیاجیاکان باران دەبارێت.