ئەمڕۆ سێشەم لە بەندەرێکی ئێران کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگر لە کاتی نزیکبوونەوە
لە بەندەر بە مەبەستی دابەزاندنی بارەکەی، وەرگەڕا و دواتر سەراوژێر بوو.
بەگوێرەی "مێهرنیوز" یەکێک لە
پسپۆڕانی بەندەرەکە باسی لەوە کردووە کە نازانن هۆکاری ئەم رووداوە چییە و خەریکە
لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن. سەرچاوەکە گوتوویەتی سەرووی 100 کانتینەر شتومەک لەم کەشتییە بارکراوە.
هاوکات "ئیرنا" بڵاوی کردەوە
کەشتییەکە ناوی "sl
star" ە و91مەتر و نیو درێژییەتی و بە ئاڵای کۆمۆرۆس لە بەندەرەکە نزیک کەوتووەتەوە.
کەشتییەکە 14سەرنشینی هەبووە کە سەرجەمیان رزگار کراون و کۆی کانتینەرەکانیش 157دانەن کە کەوتوونەتە نێو ئاوەکە و کەشتییەکەش سەراوژێر بووە و تیمەکان خەریکی
دەرهێنانی کانتینەرەکان لە ئاوەکەن. بەرپرسانی بەندەرەکە لە رووداوەکە دەکۆڵنەوە و
هێشتا هۆکارەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.
بەندەری رەجایی لە باشووری ئێران بە یەکێک لە
گەورەترین بەندەرەکانی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.