نرخی جوچکە بۆ كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌رزبۆ‌ته‌وه
و جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه
پێوه‌سته به‌و هۆڵانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنانی جوچکەیان راگرتووه و له بازاڕ جوچکە
كه‌م بۆ‌ته‌وه له به‌رامبه‌ردا نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌ته‌وه.
پێشتر كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان یه‌ك جوچکەیەکیان
بە 35 سەنت دەکڕی، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌رز بۆ‌ته‌وه و
یه‌ك جوچکە له هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جوچکە بۆ 90سه‌نت به‌رزبۆ‌ته‌وه كه به دیناری عێراقی ده‌كاته هەزار و 80 دینار لەکاتێکدا ئەو نرخە پێشتر 370دیناری بووە.
ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئادار، نازم عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی
سلێمانی به وشه‌ی راگه‌یاند، هه‌ندێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌رهه‌مهێنانی
جوچکەیان راگرتووه و ئه‌وه‌ش وای کردووە جوجکە له بازاڕ كه‌م بێتەوە و كاریگه‌ری
له‌سه‌ر نرخی جوجکە دروست كردووه .
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بووه‌ته
هۆی زیادبوونی تێچوی نرخی مریشك له كێڵگه‌كاندا و پاره‌یه‌كی زیاتر له‌سه‌ر خاوه‌ن
كێڵگه‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین کێشەکە چارەسەر بکەین و
نرخەکان بگەڕێنینەوە جێگەی خۆی، هه‌ر كه هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جوچکە ده‌ستیان
به به‌رهه‌مهێنان كرده‌وه نرخی جوچکە ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی جارانی و به‌وه‌ش
تێچوو له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
دووپاتی دەکاتەوە، سه‌ره‌تای ئەمساڵ خاوه‌ن كێڵگه
په‌له‌وه‌رییه‌كان زیانێكی زۆریان پێ گەی‌شت كه به‌هاكه‌ی زیاتر كه هەشت ملیار
دیناربوو، ئه‌وه‌ش وایكرد هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جوچکە به ڕێژه‌ی 60% دەستبەرداری به‌رهه‌مێنان بن چونكه ترسیان له‌وه هه‌بوو سووبارە
تووشی زیان ببنەوە.
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی
نایشارێتەوە، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جوچکە نرخی مریشك له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان
و هاوڵاتیانیش گران دەوەستێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك پێشتر به به‌های 20هه‌زار دۆلار جوچکەی هاوردەی كێڵگه‌كه‌ی كردبێت ئێستا هه‌مان ڕێژه به 40هه‌زار دۆلار لەسەری دەوەستێت.
پێشتر یه‌ك مریشك له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان دوو
هەزار و 250 دینار رادەوەستا، ئێستا به‌هۆی گرانبونی جوچکە
بۆ دوو هەزار و 800دینار به‌رزبۆ‌ته‌وه و به‌وه‌ش نرخی مریشك له بازاڕدا كیلۆی ٣ هه‌زار دینار له‌سه‌ر
هاووڵاتییان ده‌كه‌وێت.
له سلێمانی زیاتر له 600كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری مریشك هه‌یه كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، ساڵانه پارێزگای سلێمانی
پێویستی به ٧٠ هه‌زار تۆ‌ن مریشك هه‌یه، به‌ڵام به‌رهه‌می كێڵگه‌كان له
پێویستی ناوخۆ زیاتره و ده‌گاته ١٧٠ هه‌زار تۆ‌ن مریشك.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی