لەكاتی دۆمبەڵانكردن دوو هاووڵاتی بەرەگەز عەرەب لە سنووری پارێزگای كەركووك لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەكوژرێن و ئۆتۆمبێلەكەشیان دەبەن.
ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئادار، رائد سەعد زوبیعی ئەفسەر لە سوپای عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی بەرەگەز عەرەب لەلایەن داعشەوە كوژران.
زیاتر گوتی، چوار هاووڵاتی خەڵكی گوندی حلواتی سەر بە شارۆكەی حەویجە لە سنووری گوندی مهێدی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان، لەكاتی دۆمبەڵانكردن كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسانیان لا بووە، دووانیان لەلایەن داعشەوە كوژراون.
ئەو ئەفسەرە ئاشكرای كرد، تەرمی یەكێیان تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە و دوو هاووڵاتییەكەی تر هەڵاتوون، ئۆتۆمبێلەكەشیان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بردراوە.