زۆر كەس ناوە ناوە بەدەست ئازاری پشتیانەوە دەناڵێنن، لەوانەیە هۆكارەكەی ئەوە بێت كە ماوەیەكی زۆر لە نووسینگەكانیان دادەنیشن، بەڵام ئەو ئازارانەی پشتیان فەرامۆش دەكەن كە رەنگە ئاماژەی خراپ بن و نیشانەی دەركەوتنی چەند نەخۆشییەكی درێژخایەن بن، بۆیە سەردانی پزیشكی شارەزا بكە، وەك ماڵپەڕی
"تیپس ئاند تریكس" بڵاوی كردەوە.
*هاوسەنگی، ئەگەر بەهۆی ئازاری پشتتەوە هەست دەكەیت كێشەت لە پاراستنی هاوسەنگی لەشت هەیە، وەك لە ژنانی بەتەمەن روودەدات، رەنگە ئاماژە بۆ نەخۆشی داخورانی ئێسك بێت.
*ئازار لە قاچەكانت، ئەگەر ئازاری پشت گەیشتە قاچەكانت رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ بوونی كێشە لە دەمارەكان كە دەكرێت حاڵەتەكە لەخۆیەوە نەمێنێت، بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو پێویستە بچییە لای پزیشك.
*شەلی یان گێڕی، ئەگەر بەهۆی ئازاری پشتتەوە شەل رۆیشتنت هەیە، پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشك بكەیت بەر لەوەی تەواوی ژیانت بەو شێوەیە بمێنیتەوە.
*كێشە لە ریخۆڵە و میزڵدان، زۆر كەس لەپاڵ ئازاری پشتیان تووشی ئازاری میزڵدان یان ریخۆڵە دەبنەوە، پێویستە بچییە لای پزیشك كە رەنگە نیشانەی شێوانی "كۆدا ئیكوینا" بێت.
*ئازاری تەواوی لەش، رەنگە ئازارەكە تەنیا هی پشتت نەبێت و هەست بە لەرز و تا و ئارەقەكردنی شەوانە بكەیت كە نیشانەی بەرگریكردنی لەشە لە بەرانیەر شتێكی دیاریكراو، بۆیە سەردانی پزیشك بكە بۆ دۆزینەوەی كێشەكە كە رەنگە نەخۆشییەكی مەترسیدار بێت.