ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کان ئاشکرایان کرد، کۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریکی نیازی هه‌یه که ڕێژه‌ی به‌ر هه‌مهێنانی "ئایفۆن 7" که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی ئایفۆن له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
پێگه‌ی "نیکای" به پشت به‌ستن به زانیاری یه‌کێک له کۆمپانیا هاورده‌کاره‌کان بڵاوی کردووه‌ته‌وه، که کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی "ئایفۆن" به‌ڕێژه‌ی 10% که‌م ده‌کاته‌وه و زیاتر کار له‌سه‌ر جۆره‌کانی "ئایفۆن7" و ئایفۆن 7 پله‌س" ده‌کات.
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی داوه، که ئه‌پڵ هه‌وڵ ده‌دا به‌و که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن وا بکات ئه‌و کێشانه‌ی پێشتر تووشی بوون لێیان ده‌رباز ببێ، به‌تایبه‌ت له‌کاتی به‌رهه‌مهێنانی "ئایفۆن6 پڵه‌س" که وای کرد نرخی به‌رهه‌مه‌کان که‌م ببنه‌وه و که‌متر بفرۆشرێن له چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی 2016.
زانیارییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان ته‌نیا چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی 2017 ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌کانی ڕوو له دابه‌زین نه‌که‌ن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌و ڕێگه‌یه ئه‌پڵ ناتوانێ سوودی گه‌وره‌ی ده‌ست بکه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر سامسۆنگ که ڕکابه‌رێکی سه‌رسه‌ختی ئه‌پڵه.