شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه كه ڤایرۆسێكی هاككه‌ر له‌ناو مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه داتا و زانیارییه‌كانیان له‌ناو ده‌بات.
شاره‌زایانی كۆمپانیای "
Check Point"ی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا و ڤایرۆسی ئه‌لیكترۆنیی ئاپه یارییه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندرۆید بڵاوی كرده‌وه، ڤایرۆسێكی هاككه‌ر له ڕێگه‌ی یارییه‌كانی ناو مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كانه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، كه زانیارییه‌كان له‌ناو ده‌بات.
له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه شاره‌زایان ئاشكرایان كرد، 200 ئاپی یاریی تایبه‌ت به مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون، له كاتی به‌كارهێنانی ئاپه‌كاندا ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌ی وێنه یان ڤیدیۆ وه‌ك ڕێكلام خۆی پێشان ده‌دات، كاتێكیش كلیك له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان ده‌كه‌یت، ڤایرۆسه‌كه تووشی مۆبایله‌كه‌ت ده‌بێ.
ڤایرۆسی هاككه‌ره‌كه ناوی "simbad"ی لێ نراوه كه به‌هۆی نه‌زانینی هاووڵاتییانه‌وه زیاتر له 150 ملیۆن جار دزه‌ی كردووه‌ته ناو مۆبایله‌كانه‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌وه‌دایه، دێته ناو مۆبایله‌كه‌ت و داتا و زانیارییه‌كانت به كه‌یفی خۆی ده‌سڕێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌په‌نێت، هه‌ندێك جار ڕه‌نگه داتای زۆر گرنگت بۆ له‌ناو ببات یان لێت بڵاو بكاته‌وه.
به‌شێك له‌و یارییانه‌ی له مۆبایلی ئه‌ندرۆیددا هه‌ن و ڤایرۆسه‌كه تووشیان بووه: "Snow Heavy Excavator Simulator" و"Hoverboard Racing" و"Real Tractor Farming Simulator" و"Fire Truck Emergency Driver" و"Car Parking Challenge" و"Water Surfing Car Stunt".