له‌به‌ر كه‌سایه‌تیت له‌ هه‌ڵه‌ی مێرده‌كه‌ت خۆشبه‌

:: PM:08:17:19/03/2019 ‌

كاتێك ژن له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بێتاقه‌ت ده‌كرێ و هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، بێگومان دواتر داوای لێبوردنیشی لێ ده‌كرێ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر لێی خۆش بێت، كه‌سایه‌تی خۆی پێ به‌رز ده‌كات.

ماڵپه‌ری "لبنان24"، بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ پێی زانستی ده‌روونی  له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ خواره‌وه‌ ده‌بێت ژن له‌ هه‌ڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان مێرده‌كه‌ی خۆش بێت:

_ كاتێك لێی خۆش ده‌بێت، ده‌بیته‌ كه‌سێكی میهره‌بان و كێشه‌كه‌ كۆتا پێ دێنێت.

_ لێخۆش نه‌بوون ڕق و كینه‌ له‌ دڵ دروست ده‌كات كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانت ده‌بێت و به‌رده‌وام به‌ دوودڵییه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌یت.

_ كاتێك داوای لێبوردنت لێ ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سه‌ نابه‌خشی، برینێكی له‌لا دروست ده‌كه‌یت، به‌ڵام كاتێك ده‌یبه‌خشیت كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و خۆشه‌ویست بۆ خۆت دروست ده‌كه‌یت.

_ لێخۆشبوون كه‌سیایه‌تییه‌كی جێی متمانه‌ و به‌هێزت له‌ داهاتوودا بۆ دروست ده‌كات.

_ كاتێك له‌ كه‌سێك خۆشده‌بیت، ئامانجی دواترت هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌بێت و مێشكت ئاسووده‌ ده‌كات.

_ واز له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ كێشه‌كه‌ ده‌هێنیت و بیر له‌و شتانه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ دڵخۆشت ده‌كه‌ن.

_ وات لێ ده‌كا واز له‌ ڕابردوو بێنی و بۆ داهاتوو و ئێسته‌ت بژی.

_ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ هاوسه‌ریشت نه‌بێ و وازیشت لێ بێنێ، به‌و لێخۆشبوونانه‌ت هه‌میشه‌ له‌ مێشك و دڵیدا ده‌مێنیته‌وه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین ژنه‌كانی ژیانی ده‌تبینێ.


وشە - ڕێناس شابان