شۆڕشی هه‌نگاریا له 1956 له ماوه‌ی نێوان 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر تا 10ی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، بۆ له‌ناوبردنی سیسته‌می شیوعیه‌ت له وڵاته‌كه و ده‌ركردنی هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت، كڵپه‌ی شۆڕشه‌كه له خۆپێشاندانی قوتابیانه‌وه ده‌ستی پێكرد و دواتر بۆ شه‌ڕی چه‌كداری په‌ره‌ی سه‌ند، تا سه‌ره‌نجام شیوعییه‌كان شكستیان هێنا و هه‌نگاریا به ته‌واوی له ژێر ده‌ستی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ده‌رچوو.
سه‌ره‌تا به هه‌زاران قوتابی له ناوه‌ڕاستی بوداپستی پایته‌ختی وڵاته‌كه ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و به‌ره‌و ته‌لاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ڕۆیشت و لیستێكی داواكارییان پێشكه‌شی حكوومه‌تی وڵات كرد، به‌شێك له قوتابیان چوونه ناو ئێزگه‌ی ڕادیۆی فه‌رمی وڵات و ویستیان داواكارییه‌كانی خۆپێشاندان له ڕێی په‌خشی ڕادیۆوه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌نگاریا بگوازنه‌وه، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كان كه‌وتنه گیانی قوتابیان و زۆریان لێ گرتن و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌یش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كرا و یه‌كێك له قوتابییه‌كان گیانی له ده‌ست دا.
كه‌وتنه‌وه‌ی خوێن و كوشتن له ڕیزی خۆپێشانده‌رانه‌وه به ته‌واوی هه‌مووانی تووڕه كرد، قوتابیان به ئاڵای هه‌نگاریاوه ته‌رمی قوتابییه كوژراوه‌كه‌یان خسته سه‌ر سه‌ریان و ئه‌مجاره له داواكارییان بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و وڵات، داوای ڕووخانی ڕژێمی شیوعییان له وڵاته‌كه‌یان كرد.
كاتێك وێنه‌ی خۆپێشاندانه‌كه و قوتابییه كوژراوه‌كه له میدیاكان بڵاو بووه‌وه، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌نگاریای سه‌ر به سۆڤیه‌ت به هه‌زاران چه‌كدار و میلیشیای له ناو شاره‌كان بڵاو كرده‌وه و به چڕی كه‌وته گرتن و ڕاوه‌دوونانی خۆپێشانده‌ران به گشتی و سه‌رپه‌رشتیاری خۆپێشاندانه‌كان به تایبه‌تی و سه‌ركرده‌كانی سوپای ڕزگاری هه‌نگاریاش له‌و هه‌ڵمه‌ته بێبه‌ش نه‌بوون و به چڕی ده‌ست به گرتنیان كرا و گرتووخانه‌كان پڕ بوون له به‌ندكراو.
به‌هۆی فشاری زۆر و به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان، ڕژێمی شیوعیه‌ت ئاماده بوو گۆڕانكاری و داواكانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، له ئه‌نجام دا حكوومه‌تی وڵات هه‌ڵوه‌شێنرایه‌و ه‌و حكوومه‌تێكی نوێ ڕاگه‌یه‌نرا و هه‌نگاریا له هاوپه‌یمانی وارشۆ كشایه‌وه و به‌ڵێنی به خۆپێشانده‌ران دا تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمه‌به‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك له وڵات به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌مانه دادیان نه‌دا و خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان دایه چه‌ك و ڕووبه‌ڕووی شیوعییه‌كان بوونه‌وه و تا كۆتایی دژیان جه‌نگیان.
له‌گه‌ڵ گڕگرتنی زیاتری هه‌نگاریا و هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له ناوچه‌ی زیاتر و زۆرتر، لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی هه‌نگاریا بڕیاری دا دانوستاندن له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له
هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت بكات، به‌ڵام دواتر له چواری تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بووه‌وه و له شوێنی ئه‌وه هه‌زاران سه‌ربازی سۆڤیه‌ت هێنرانه وڵاته‌وه و ده‌ستیان به كوشتنی شۆڕشگێڕان كرد، به‌هۆی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام، دوو هه‌زار و 500 هاووڵاتی شۆڕشگێڕ و 700 سه‌ربازی سۆڤیه‌تی كوژران، جیا له‌وه‌یش 200 هه‌زار هه‌نگاری ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و به‌شێكیان ڕوویان له وڵاتانی تر كرد.
گرنگترین داواكانی خۆپێشاندانی قوتابیان كه هه‌وێنی شۆڕشه‌كه بوو بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: داوای ده‌سبه‌جی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له هه‌نگاریا ده‌كه‌ین، به گوێره‌ی ماده‌كانی په‌یماننامه‌ی ئاشتی نێوان هه‌ردوولا.
دووه‌م: داوای سازكردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ین، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی كرێكاری هه‌نگاری فه‌رمانڕه‌وا، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌ی نهێنی و ڕاسته‌وخۆ بێ، جیا له‌وه‌یش پۆسته باڵاكانی سوپا به‌هه‌مانشێوه هه‌ڵبژێردرێ و دابه‌ش بكرێ، نه‌ك به ویستی سه‌رۆكی حزبه‌كه.
سێیه‌م: پێویسته حكوومه‌تێكی نوێ به په‌له پێك بهێنرێ و ته‌واوی سه‌ركرده تاوانباره‌كانی شیوعی له سه‌رده‌می ستالین له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕاكوسی دادگایی بكرێن، یان له وڵات بكرێنه ده‌ره‌وه.
چواره‌م: داوای هه‌ڵبژاردنی گشتی ڕاسته‌وخۆ له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌كه‌ین، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵات، به به‌شداری سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كان.
پێنجه‌م: پێویسته ماف و شایسته دارایییه‌كانی كرێكاران له كاتی خۆپێشاندان خه‌رج بكرێن.
شه‌شه‌م: داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه و چاوخشاندنه‌وه به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یوگسلاڤیا له ڕووی ئابووری و سیاسی و كلوتوورییه‌وه بكرێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه و یه‌كسانی دابڕێژرێنه‌وه و هیچ لایه‌ك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری یه‌كتر نه‌كه‌ن.
حه‌وته‌م: داوای باشكردنی دۆخی ئابووری خه‌ڵك ده‌كه‌ین، به ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆی ئابووری وڵات و بوژانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پلان و به‌رنامه‌ی ستراتیجی گرنگ و دوورمه‌ودا، هاوكات پێویسته ڕێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش واژوو بكرێن، ناكرێ هه‌نگاریا ڕه‌زامه‌ند بێ كه ڕووسه‌كان یۆرانیۆمی ئێمه ببه‌ن به نرخێكی هه‌رزان، به‌ڵكوو پێویسته یۆرانیۆمی هه‌نگاریا به نرخی بازاڕی جیهانی بفرۆشرێته‌وه.
هه‌شته‌م: داوای ده‌سبه‌جێ چاككردن و ڕێكخستنه‌وه و هه‌مواری مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بكرێ، مووچه‌یان به‌رز بكرێته‌وه و كه‌رتی كشتوكاڵ ببووژێنرێته‌وه و له‌سه‌ر سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌رهه‌م بهێنرێت.
نۆیه‌م: داوا ده‌كه‌ین دادگاكان و دادوه‌ران سه‌ربه‌خۆ بن و هیچ كه‌س مافی ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری دادوه‌ری نه‌بێ، سه‌رجه‌م زیندانه سیاسییه‌كانیش ئازاد بكرێن.
ده‌یه‌م: داوای ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و میدیا به شێوه‌ی ڕه‌ها ده‌كه‌ین بێ هیچ كۆت و به‌ند و سانسۆرێك، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رجه‌م وێنه و په‌یكه‌ر و سیمبۆله‌كانی شیوعییه‌ت له وڵات بهێنرێنه خواره‌وه و ده‌بێ مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی سوپای ڕزگاری له وڵات دابنرێ كه له 1848 تا 1849 له پێناوی خه‌ڵكی هه‌نگاریا گیانیان به‌خشی.
پاش ئه‌و شۆڕشه ئیتر هه‌نگاریا له ژێر چنگی سۆڤیه‌ت ده‌رچوو و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی له وڵاته‌كه ده‌ستی پێكرد و كه‌وته سه‌ر سكه‌ی خۆی و یه‌ك حزب و یه‌ك ئایدلۆجیا و یه‌ك ڕژێم بۆ هه‌میشه و تا ئێسته‌یش له هه‌نگاریا بنه‌بڕ كرا.