جه‌ژنی دایكان كه ساڵانه رۆژی 21ی ئادار یاد ده‌كرێته‌وه كه له كوردستان ده‌كاته یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌تیفه توونسی به‌و بۆنه‌یه گۆرانییه‌ك بۆ دایكی ده‌ڵێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانییه‌كه‌ی له‌تیفه به‌ناوی "امی- دایكم" و له كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی له یوتیوب بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌شی گوتووه كه گۆرانییه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دایكانه‌وه‌یه.
گۆرانیی "دایكم"ی له‌تیفه، له تێكستی ئه‌حمه‌د سامییه و میلۆدییه‌كه‌ی رامی جه‌ماله‌دینه، هونه‌رمه‌ندی موزیكزان ئیسلام سه‌بری دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ی بۆ كردووه.
ناوی ته‌واوی له‌تیفه بنت عه‌لیه ئه‌لعه‌ره‌فاوییه و له مانگی شوباتی ساڵی 1968 له شاری مه‌نووبه‌ی توونس له دایك بووه. له ساڵی 1978دا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی "یانه‌ی به‌هره‌وه‌ران"دا كردووه. دوای ئه‌وه‌ی قوتابی بووه، ئه‌ستێره‌ی موزیكی عه‌ره‌بی "محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب"ی بینیوه و له به‌رده‌میدا گۆرانیی گوتووه. له گۆرانیدا بایه‌خێكی زۆر به میلۆدی و شیعر داوه، بۆیه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره گه‌وره‌كان كاری كردووه وه‌ك به‌لیغ حه‌مدی، سه‌ید مه‌كاوی، محه‌مه‌د ئه‌لمه‌وجی، زیاد ئه‌لڕه‌حبانی و عه‌ماڕ ئه‌لشه‌ریعی و زۆری تر.