بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند

:: AM:10:05:20/03/2019 ‌

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئادار، بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی "ئانادۆڵۆ" بڵاوی كردووەتەوە كە بوومەلەرزەكە بە گوڕی 5.5 پلەی ڕێختەر بووە و شارۆكەی "ناجیپایام"ی سەر بە پارێزگای دەنیزی گرتووەتەوە.

بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە نەزانراوە و هەندێك لە ئاژانسە بیانییەكان باس لەوە دەكەن كە گوڕی بوومەلەرزەكە بە هێزتر بووە.

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ساڵانە بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكەوە ڕووبەڕووی بوومەلەرزەی بە هێز دەبێتەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێ‌ بەپێی ئەو پلە ڕێختەری ئەمڕۆ دیار كراوە زیاتر بە دوای بوومەلەرزەكەوە بووبێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم