زێڕ كه به‌رده‌وام له بازاڕه‌كانی دنیا بره‌وی هه‌یه و زۆرترین كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت، پێگه‌ی "ئیلاف" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به گه‌وره‌ترین وڵاتانی دنیا كردووه كه خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕن.
سعوودیه وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی، خاوه‌نی 323 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. لبنانیش خاوه‌نی 268, 8 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه.
توركیا خاوه‌نی بڕی 474,4 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. هیندستانیش خاوه‌نی 577,8 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. سویسرا خاوه‌نی هه‌زار و 40 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه.
رووسیا خاوه‌نی بڕی هه‌زار و 498 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. چینیش خاوه‌نی هه‌زار و 823 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. فره‌نسایش خاوه‌نی دوو هه‌زار و 435 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه.
ئیتالیا خاوه‌نی دوو هه‌زار و 451 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. ئه‌ڵمانیایش خاوه‌نی سێ هه‌زار و 378 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه. ئه‌مه‌ریكایش خاوه‌نی هه‌شت هه‌زار و 133 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه.