لە ڕێی خۆراكەوە چارەسەری شەكرەی سكپڕی بكە

:: AM:10:45:20/03/2019 ‌

شەكرەی سكپڕی زۆر جیاوازە لە جۆرەكانی تری شەكرە تەنیا لە ژنانی دووگیاندا روو دەدات. نیشانەكانی بەشێوەیەكی ئاسایی دەرناكەون زۆر كات دەبێتە هۆی لەبارچوون و مردنی كۆرپەڵە. ئەم جۆرەی شەكرە، ئەو هۆرمۆنانەی كە یارمەتی گەشەی كۆرپەڵە دەدەن كار لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین دەكەن و دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم جۆرە شەكرەیە.

هەندێك ژن بڕێكی زۆر ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنن تا ئاستی گلۆكۆز بە ئاسایی بهێڵنە لەم حاڵەتەدا شەكرەی سكپڕی دروست نابێت.

چۆن دەتوانرێت لە رێی خۆراكەوە شەكرەی سكپڕی چارەسەر بكرێت.

یەكەم: میوەی دروست بخۆ، زۆر كات میوە وەك ژەمێكی لاوەكی دادەنرێت لەبری خواردنی شیرینی و چوكلێت بەتایبەتی لە نێوان ژەمەكاندا، بەڵام پێویستە بە وریاییەوە میوە بخورێت، چونكە هەندێك جۆری میوە هەن كە پڕن لە شەكر، بەڵام زۆر لەو شەكرانە سروشتین و دەبنە هۆی رێكخستنی شەكری خوێن. ئەو میوانەی كە باشن بۆ شەكرەی سكپڕی وەك بێریكە، جۆرێكە لە میوەی بچووكی رەنگ ئەرخەوانی دەتوانرێت لەگەڵ ماست تێكەڵ بكرێت و بخورێت و بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە لەگەڵ كەمێك كاربۆهیدرات.

دووەم: پرۆتینی زیاتر بخۆ، بۆ ئەوەی خوێنت شەكر هاوسەنگ بكات، ئەوە باشتر وایە بڕێكی زیاتر پرۆتین بەكار بهێنیت لەگەڵ كاربۆهیدرات، ئەگەر دووگیان بوویت و تووشی شەكرەی سكپڕی بوویت ئەوە ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەڵەمەندن بە پرۆتین چونكە یارمەتی رێكخستنی شەكری خوێن دەدەن وەك هێلكە، پاقلە، تۆوەكان.

سێیەم: چەوری دروست بخۆ، خواردنی چەوری دروست پێویستە بۆ ژنانی دووگیان بۆ ئەوەیە تا هاوسەنگی لە ژەمەكاندا دروست بكات. خواردنی باش و چەوری دروست دەبێتە هۆی رێكخستنی شەكری خوێن چەندان كاربۆهیدراتی جیاواز بەلەش دەدات. چەوری دروست یارمەتی تێكشكاندنی شەكری خوێن دەدات و بەمەش رێ لە ناڕێكی شەكری خوێن دەگرێت.

چوارەم: ئەو خۆراكانە مەخۆ كە نیشاستەی تێدایە، ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر نیشاستەیان تێدایە دەوڵەمەندن بە ناوەڕۆكی كاربۆهیدرات و ئەمەش كار لە بەرزكردنەوەی ئاستی وزە دەكات. باشتر وایە لە كاتی تووشبوون بە شەكرەی دووگیانی خۆت لەم خۆراكانە بەدوور بگریت وەك نانی سپی، پەتاتەی سپی، شەعریە و جۆرەكانی تری هەویر.

پێنجەم: سەوزە زۆر بخۆ، رێیەكی تر بۆ رێكخستنی شەكری خوێن لە ژنی دووگیاندا ئەوەیە كە بڕێكی زۆر سەوزە بخورێت. ئەگەر ئارەزووی خواردنی سەوزەت نەبوو ئەوە دەتوانرێت لەگەڵ كولەكە و پەتاتەی شیرین و گێزەردا بخورێت، بەم شێوەیە یارمەتی رێكخستنی شەكری خوێن دەدات و رێ لە بەرزبوونەوەی دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد