گیراوانی چاكسازی زركا دەنێردرێنەوە ماڵەوە

:: PM:01:38:20/03/2019 ‌


بەبۆنەی جەژنی نەورۆز 33 زیندانی لە چاكسازی گەورانی دهۆك دەگەڕێنەوە ناو كەسوكارەكانیان، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازییەكە رادەگەیەنێ كە ئەوانە بەپێی چەند مەرجێك دەبێت ڕێیان پێ دراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئادار، عیرفان بەرواری بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی دهۆك بە "وشە"ی، راگەیاند، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و بۆنەكانی ئادار و بەهار، چاكسازی گەورانی دهۆك مۆڵەت بە ژمارەیەك گیراوانی ناو چاكسازییەكە دەدات.

زیاتر گوتی، ژمارەی ئەو گیراوانە 33 كەس دەبێت و بۆ ماوەی یەك هەفتە لە ماڵەوە دەمێننەوە و جەژن و سەیران لەناو كەسوكارەكانیاندا دەكەن.

چاكسازی گەورانی دهۆك زیاتر لە هەزار گیراوی دادگاییكراو و راگیراو هەیە، ساڵانە بەبۆنەی جەژنە ئاینی و نەتەوەییەكان موڵەت بە گیراوەكان دەدات.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم