ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دواین زانیاری له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای ده‌كات كه "دوای نه‌ورۆز ده‌گه‌نه رێككه‌وتن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى ئادار، سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند: "دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامه و تائێسته بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری پێشمه‌رگه ره‌ت بكه‌ینه‌وه".
سیروان كوێخا نه‌جم ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئێسته له چاو پێشوودا پارتی جۆرێك نه‌رمی ده‌نوێنێت له شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌ی تر بكرێت و یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتا.
له‌باره‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی گوتی: "ئێمه داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێممان بۆ كاروباری سه‌ربازی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌یاسا بۆ دیار بكرێت كه پۆسته‌كه جیاوازه له پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه بڕیاره بدرێته گۆڕان".
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی ئاشكرای كرد، "ئه‌و پۆسته‌ی یه‌كێتی داوای كردووه وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت بۆ كاروبای سه‌ربازیی و هێزه ته‌ناهییه‌كان و پارتیش پۆسته‌كه‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و قبووڵیشیان نه‌كردووه.
دوێنێ شاندی پارتی و یه‌كێتى له سلێمانی كۆبوونه‌وه و دواتر رایان گه‌یاند كه دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر یه‌كێتى ڕاى گه‌یاندبوو ئه‌وان نه‌یانگوتووه پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانیان ده‌وێ، به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى جارێكى تر پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانى پێشووى ئه‌و حزبه‌یه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا