رێی سماقووڵی دەكرێتەوە

:: PM:02:08:20/03/2019 ‌

ڕێی سماقووڵی كە بەنداوەكەی ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست كردبوو، دوای نۆژەنكردنەوەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بكرێتەوە.

ماوە ساڵێك زیاترە بەهۆی سەركەوتنی ئاو لە ڕێی سماقووڵی ئاسەنگ بۆ هاتوچۆی دروست بووە و لەكاتی بارانیشدا ڕێیەكە مەترسیی دەكەوتەسەر، بۆیە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری نۆژەنكردنەوەی درا.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئادار، كاركردن لە چاككردنی ڕێی سماقووڵی بەردەوامە و  ئوسامە سەڵاح ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی چاككردنی رێی سماقووڵی ڕای گەیاند، زیاتر 90% ئەو پردە تەواو كراوە كە دروستكراوە و بەشێكی زۆری تێكەڵەشی تێكراوە، دوای جەژنی نەورۆزیش رێەكە قیڕ دەكرێت".

روونی كردەوە بەهۆی تەواوبوونی بەشێكی زۆری كاری بەنداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو ڕێیە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەكرێتەوە.

بەنداوی سماقووڵی یەكێكە لەو 18 بەنداوەی كە لە ھەرێمی كوردستان ھەن و دوو ساڵە پڕۆژەی دروستكردنی بەنداوی سماقووڵی تەواو بووە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم