سه‌رۆك بارزانى به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تیایدا پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان هه‌میشه موژده‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكاران و سه‌ختییه‌كاندا بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى ئادار، سه‌رۆك بارزانى له په‌یامێكدا ڕاى گه‌یاند "ئێسته قۆناغێكی تره له ژیانی گه‌لی كوردستاندا و پێویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه وا ده‌خوازێ كه به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێین كه راستییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانه".
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و هاتنی به‌هار و نوێبوونه‌وه‌ی سروشت گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م.
نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان هه‌میشه موژده‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكاران و سه‌ختییه‌كاندا بووه. خه‌ڵكی كوردستان له ساڵانی ڕابردوودا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان و له به‌رانبه‌ر زوڵمی ناحه‌زان و كێشه و قه‌یران و گوزه‌رانی خه‌راپ خۆڕاگر بوونه و ئه‌و خۆڕاگرییه‌یان مایه‌ی پێزانینه. جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك بكه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان، پێشكه‌وتن و پاراستنی كوردستان بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان. ئێسته قۆناغێكی تره له ژیانی گه‌لی كوردستاندا و پێویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه وا ده‌خوازێ كه به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێین كه له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌یش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانه و پێویسته ڕێز له‌و ئیراده‌یه بگیرێت. چونكه ئه‌و ئازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا هه‌ن به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستانه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێدی قووڵتربوونی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌هاداره‌ی گه‌لی كوردستان ده‌خوازین. وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ زه‌حمه‌ت و شه‌ونخونیی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و دابینكردنی ئاساییش له جه‌ژن و بۆنه‌كاندا داوا له هه‌موو هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م پاراستنی ژینگه و جوانیی وڵاته‌كه‌مان به ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیان بزانن.
هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته ده‌ستپێكێك بۆ ئاسووده‌یی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و نه‌ورۆزه و هه‌موو جه‌ژنه‌كان به كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌ڕی بكه‌ن.
نه‌ورۆزتان پیرۆز و بمێنن به‌خێر وخۆشی
مسعود بارزانی
20ـی 3ـی 2019