میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى خورماتوو ڕێگرى له كردنه‌وه‌ى یادى نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن ئاڵاى كوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه هه‌ڵبدرێ، حزبى شیوعیش به‌و هۆیه‌وه بایكۆتى یاده‌كه‌ى كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه" ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و هێزه عێراقییه‌ى له‌و سنووره‌ن كێشه بۆ یادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز دروست كراوه و ڕێ نادرێ ئاڵا كوردستان هه‌ڵبكرێ.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه كۆمیته‌ى ڕێكخستنى شیوعى له خورماتوو به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، ئێسته له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان گه‌له‌كه‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئاهه‌نگگێڕان، كه‌چی له خورماتوو جارێكی تر نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان له ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئه‌م یاده‌دا دروست ده‌كه‌ن.
"ئێمه له حزبی شیوعی كوردستان پێمان وایه ده‌بێ یادی نه‌ورۆز ببێته بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی كه هه‌مووان پێكه‌وه ئه‌و یاده بكه‌ینه‌وه و ئه‌و یاده هه‌وینی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بێت، نه‌ك به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ". شیوعى وا ده‌ڵێن.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه "بڕیارمان وایه به‌شداری ئه‌م بۆنه‌یه نه‌كه‌ین به هۆی ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی خورماتوو دایناوه بۆ یاده‌كه".