كۆمەڵ ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی ڕەت دەكاتەوە

:: PM:03:37:20/03/2019 ‌

ئەگەرچی ماوەیەك بەر لە ئێستە باس لە ئەنجامدانی ڕێككەوتن لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی دەكرا، بەڵام پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ ئەوە ڕەت دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، بابەتی ڕێككەوتن لە نێوان یەكێتی و كۆمەڵ لە ئارادا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئادار، هەورامان حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕەتی كردەوە كە هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجام بدرێ‌.

ڕوونی كردەوە نەك لەسەر ئاستی حزبی، بەڵكو لەسەر ئاستی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانیش هیچ ئەگەرێك بۆ ڕێككەوتن و هاوپەیمانی نییە و ئاگاداری نین.

لەماوەی ڕابردوو لە ئاستی شاندی باڵادا یەكێتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كردووە بەمەبەستی ڕازیكردنیان تا ڕێككەوتنیان لەگەڵ بكەن، بەڵام جگە لە پێوەندییەكی ئاسایی حزبی، كۆمەڵ بەوە ڕازی نەبووە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم