مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، له سه‌روبه‌رندى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌ت پێویسته هه‌موو لایه‌ك كێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه لاوه‌كییه‌كان به‌لاوه بنێین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م20ى ئادار، مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م. هیوادارم رۆژانی جه‌ژن له كه‌شێكی ئارام و پڕ له خۆشی‌دا به‌سه‌ر به‌رن".
"یاده نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌وانه‌ش نه‌ورۆز، فاكته‌ری كاریگه‌ری پرۆسه‌ی بنیاتنانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ن، بۆیه ئاواته‌خوازم یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه نیشتمانییانه له‌و چوارچێوه كڵێشه‌ییانه‌ی ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و پیرۆزبایی ده‌ربچن، یادكردنه‌وه‌ی بێ ناوه‌ڕۆك، چه‌مكی یاده نیشتمانییه‌كان كه‌مڕه‌نگتر ده‌كات و له ئه‌نجامدا ئه‌م بۆنه مێژووییانه بایه‌خی خۆیان لای جیله‌كانی داهاتوو له ده‌ست ده‌ده‌ن". مه‌سروور بارزانى وا ده‌ڵێت.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، پێویسته هێما نیشتمانییه‌كان فاكته‌ری به‌هێزكردنی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بن و هانده‌رمان بن تا وێڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، له خزمه‌تی نیشتماندا یه‌ك بگرینه‌وه و به یه‌كڕیزی و كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر هه‌نگاو بنێین.
هێما به‌وه‌ش ده‌كات، دڵسۆزی بۆ نیشتمان ده‌بێت له كرده‌وه‌كانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه، بۆیه له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك كێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه لاوه‌كییه‌كان به‌لاوه بنێن، تا پێكه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانمان په‌ره پێ بده‌ین و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكه‌ینه‌وه و خزمه‌تێكی شایسته‌ی گه‌ڵ و نیشتمانمان بكه‌ین.