وه‌زاره‌تی به‌رگری و دژه‌تیرۆری عێراقی زۆرترین هێزیان به ئاڵای عێراق له‌ناو شاره‌كه بڵاوه پێ كردووه.
له پارێزگای كه‌ركووك هێزێكی زیاتری وه‌زاره‌تی به‌رگری و دژه‌تیرۆری عێراقی له‌ناو شاره‌كه بڵاوه‌یان پێ كرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ جارێكی تر لایه‌نێكی سیاسی له‌ناو كه‌ركووك ده‌یه‌وێت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بۆ نیو سه‌عات دۆخی شاره‌كه تێك بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئادار، عه‌مید هاشم عه‌زیز خالیدی له هێزی 61ی هێزی هاوبه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شاری كه‌ركووك دوای هاتنی ئێمه ئارامی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هه‌موو یادكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كه قه‌ده‌غه‌یه و بكرێتیش كاتییه.
زیاتر گوتی، دۆخی شاره‌كه ئێسته هه‌ستیاره و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئاڵای كوردستانه‌وه موزایه‌ده نه‌كه‌ن چونكه ئه‌وان خۆشیان كه دێنه شاره‌كه‌وه داوای پاسه‌وانی له ئێمه ده‌كه‌ن، هیوادارین وه‌ك ساڵى ڕابردوو خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێ نه‌كات چونكه دوای یاده‌كه به‌رپرسان جێیان ده‌هێڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌یش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی تری شاره‌كه.
"دۆخه‌كه هه‌رچی لێ بێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاره‌كه به‌رپرسه و ئێمه فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیشمان پێیه، عه‌مید هاشم عه‌زیز وای گوت.