پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكی هۆشیاری ده‌ده‌ن كه رۆژانه گرنگی بده‌ین به خواردنی هێلكه به‌تایبه‌ت سپێنه‌كه‌ی، چونكه گرنگییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له گرنگترین سووده‌كانی سپێنه‌ی هێلكه ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان هۆشیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌میشه گرنگی بدرێت به خواردنی سپێنه‌ی هێلكه، چونكه بڕێكی زۆر له پرۆتین و ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدایه بۆ جه‌سته، كه ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه:
سپێنه‌ی هێلكه كۆلسترۆڵ ناهێڵێت: وه‌ك ده‌زانرێت سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بوونی كۆلسترۆڵه له‌ناو لووله‌كانی خوێندا، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه سپێنه‌ی هێلكه بخۆین، چونكه كۆلسترۆڵ هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه.
سپێنه‌ی هێلكه جوانی بۆ رووخسار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه: ده‌توانی سپێنه‌ی هێلكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌یت و وه‌ك ماسكێك بۆ رووخسار به‌كاری بهێنیت و دوای به‌كارهێنانی بۆماوه‌یه‌ك رووخسارت به‌ته‌واوه‌تی پاك ده‌كاته‌وه.
سپێنه‌ی هێلكه به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
سپێنه‌ی هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به "پرۆتین، مه‌گنیسیۆم، پۆتاسیۆم، سلینیۆم، فۆسفۆر و چه‌ندان ڤیتامینی تر" كه جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی.