كۆمپانیای كیا له نوێترین كاری‌دا یەکێک لە ناوازەترین ئۆتۆمبێلەکانی خستە بازارەوە، کە وەک خۆی دەڵێ، ئەم ئۆتۆمبێلە هەمووان سەرسام دەکات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، كیا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی "K900"ی نمایش کرد كه له دیزاینه نوێیه‌كه‌دا گۆڕانكارییەکی تەواوی ئه‌نجام داوه و هەمووانی تووشی شۆک کردووە.
كیا سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندییهكانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه به‌راورد به مۆدێله كۆنه‌كانی هێزێكی زۆری هه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی زیاد كراوه بۆ 3.3 لیتر، جگه له‌وه‌یش هێزی 360 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می چوار تۆربۆیی، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 60 هه‌زار و 895 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه.