کۆڵ ئۆف دیوتی بۆ مۆبایل بەردەست دەبێ

:: PM:11:12:20/03/2019 ‌

کۆمپانیای ئەکتیڤیشن کە بەرهەمهێنەری یاریی کۆڵ ئۆف دیوتییە بە فەرمی یارییەکە لە داهاتوویەکی نزیدا بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕادەگەێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "theverge" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە بڵاو بوونەوەی یاری کۆڵ ئۆف دیوتی دەکات و ئاماژەی پێ داوە، بەرهەمهێنەری "کۆڵ ئۆف دیوتی" لە نوێترین بڵاو کراوەیدا لە تۆرە کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە وەرزی هاویندا یارییەکەی بەردەست دەبێ بۆ هەموو دنیا.

ئەوەیشی گوتوە کە بە خۆڕایی دەبێ بۆ سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، هەروەها بەشێكی زۆر لە خەڵکی دەڵێن، ئەم یارییە دەبێتە بکوژی پەبجی، چونکە کارێکتەر و چەک و گرافییەکەکەی زۆر ناوازەترن لە یاری پەبجی".

کۆڵ ئۆف دیوتی زنجیرە یاریەکی ڤیدیۆییە کە لەلایەن کۆمپانیای "ئاکتیڤشن" لە ئۆکتۆبەر 2003 بڵاو کراوەتەوە، یارییەکە سەرەتا بۆ کۆمپیوتەر بڵاو کرایەوە دواتر بۆ ئامێری یاریە ئەلیکترۆنییەکان، کە ئێستەیش نوێترین جۆری ئەم یارییە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستە، بەگشتی کۆڵ ئۆف دیوتی لە جۆری یاری ئاکشنە، کە برتییە لە ھەستان بە بەئەنجام دانی چەند ئەرکێک کە لە یاریەکەدا پێت دەسپێردرێت و بە تەواوبوونی ھەمووی ئەرکەکان یارییەکە کۆتاییدێ.








وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان