"من فینقیم و عه‌ره‌ب نیم" ئه‌وه وه‌ڵامی ریبیكا یزبیك كچه گه‌نجێكی لبنانی ته‌مه‌ن بیست ساڵه، له نێو شه‌قامی لبنانیدا، ئێسته ڕه‌وتێك دروستبووه و به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕیشه و ڕه‌چه‌له‌كی ئه‌وان عه‌ره‌ب نییه و ئه‌وان نه‌وه‌ی گه‌لی فینقییهكانن، كه لبنانیش شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و گه‌له بووه.
شه‌هد سهقلاوی یه‌كێكی تره له گه‌نجانی لبنان و دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ گومانێك نییه له‌وه‌ی ئێمه عه‌ره‌بین، شوفێری تاكسییهكیش ده‌ڵێ، ئێمه دراوسێی عه‌ره‌بین و له‌گه‌ڵیان ده‌ژین، به‌ڵام ڕیشه‌مان جیاوازه، ئه‌و ڕه‌وته له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه و زیاتر له‌لایه‌ن مه‌زه‌وی مارونیین كه مه‌زه‌وێكی ئاینی كریستیانه و لبنانییه‌كان باوه‌ڕییان پێی هه‌یه، ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕیشه‌ی ئه‌وان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه فینقییهكانه نه‌ك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر، به‌ڵام به‌هۆی زوڵم و زۆری عه‌ره‌به‌كان دوای داگیركردنی لبنان، ورده ورده خه‌ڵكی زمانی خۆیان و ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان بیرچووه‌ته‌وه و به عه‌ره‌بی ده‌دوێن.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆیی له لبنان له 1975 شه‌ڕ و ناكۆكی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یش دروستبووه، كریستییانه‌كان ڕه‌چه‌ڵه‌كی لبنانییه‌كان بۆ فینقییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، وه‌ك ئامرازێكی ئایدلۆجی بۆ جیابوونه‌وه‌یان له مسوڵمانان، به‌ڵام به‌شێك له عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كانیش هه‌مان باوه‌ڕیان هه‌یه و شانازی به فینقیبوونی خۆیان ده‌كه‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان عه‌ره‌ب بن.
بیه‌ر زلوعه دانا و توێژه‌ری لبنانی له‌وباره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی لبنانییه‌كان بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌توانن گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مسوڵمان بن یان كریستیان، به‌ڵام كرمۆسۆمیان فینقی و گه‌لانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
پێشتر هه‌ریه‌ك له سووریا و لبنان و فه‌له‌ستین ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فینقییه‌كان بوون و جیناتی ئێسته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یش بۆ هه‌مان گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه، فینقییه‌كان به‌ر له هاتنی ئاینه ئاسمانییه‌كان له‌و ناوچانه ژیاون و ده‌سه‌ڵاتداری و پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه.
له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌ی زلوعه كه له گۆڤاری ئه‌مه‌ریكی بۆ زانستی جیناتی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: كه زیاتر له 30%ی ڕیشه‌ی لبنانییه‌كان به جیاوازی ئاینییانه‌وه بۆ فینقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی تریش به ڕێژه‌ی نیوه بۆ نیوه سه‌ر به فینقییهكانن. ئه‌و پسپۆره سه‌رسڕمانی خۆی ده‌ربڕی و گوتی، سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه خۆیان به عه‌ره‌ب هه‌ژمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ڕیشه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب زۆر جیاوازه و ئێمه فینقیین.
زلوعه بۆ دروستی توێژینه‌وه‌كه‌ی له داتابه‌یسی جیناتی گه‌لانی كۆن كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی ده‌رهێنا و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی لبنانیشی وه‌رگرت و له دی ئێن ئه‌ی و جیناتی ئه‌وانی كۆڵییه‌وه و به‌راوردی یه‌كتری كردن و ده‌ركه‌وتووه كه لێكچووی یه‌كجار زۆر له نێوان جیناتی فینقی و لبنانییه‌كان بوونی هه‌یه.
گه‌نجێكی قژ زه‌ردی چاو سه‌وزی لبنانی گوتی، به دڵنیاییه‌وه لبنانییه‌كان هیچ پێوه‌ندییه‌كان به عه‌ره‌به‌وه نییه و ئێمه نه‌وه‌ی فینقییهكانین و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ و ڕووخسار و قژ و شێوازی ژیانیشمان ئه‌وه به ته‌واوی ده‌خاته‌ڕوو، عه‌ره‌ب له خێمه و به‌شێوه‌ی خێڵه‌كی ژیاون و ئێمه شارستانیه‌تێكی مه‌زنمان به‌ر له هاتنی ئاینه ئاسمانییه‌كان هه‌بووه.
له ده‌ستووری لبنان له 1943 هاتبوو، كه لبنان وڵاتێكه به ڕووخسارێكی عه‌ره‌بییه‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ڕی ناوخۆ و له 1990 ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور گۆڕان، به‌وه‌ی لبنان یه‌كێكه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌و ڕه‌وته‌ی لبنانی نیگه‌ران كردووه.
فینقییه‌كان به یه‌كه‌م ده‌ریاوان داده‌نرێن و هه‌زار و 200 ساڵ پێش زاین له‌و ناوچه‌یه ژیاون، تا ئیسپانیا و مه‌غریب و قوبرس و قرتاجیش ئه‌و گه‌له لێی ژیاون و له توونس گه‌وره‌ترین شاری مۆدێرنیان له‌و سه‌رده‌مه دروست كردووه و به كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژبوونه‌ته‌وه، تا مه‌غریب.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان، شاری "صور" كه یه‌كێكه له شاره كهناراوییه مێژووییه‌كانی لبنان، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاری فینقییه‌كان ناو ده‌برێ و كه زۆربه‌ی ناوی شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یش ئه‌وانه‌ی نه‌گۆڕدراون، سه‌ره‌تای دروستكردن و ناوی یه‌كه‌میان بۆ زمانی فینقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مێژوونووسی
لبنانی" پترس لبكی" ده‌ڵێ، لبنانییه‌كان به ته‌واوی جیاوازن له عه‌ره‌ب، زۆر بیركردنه‌وه‌ی ناوێ ته‌نیا به سه‌یركردنی ڕووخسار و ره‌نگ و قژ و چاو و شێوه و ڕه‌نگی پێست و شێوازی ژیان بۆ هه‌ر كه‌سێك ڕوون ده‌بێته‌وه، كه عه‌ره‌ب و لبنانی دوو گه‌لی جیاوازن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش، به‌ڵام ده‌كرێ هێنانه ئاراوه‌ی ئه‌و پێناسه جیاوازانه بۆ گه‌لی لبنان، به ئامانجی سیاسییه‌وه بێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه كێشه به دوای خۆی دا ده‌هێنێ و پێویسته به ئاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، نه‌ك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه‌وه ئه‌م كارانه بكرێت.