به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى زۆر خۆراك و رێگایى جیاواز هه‌یه كه مه‌ترسیه‌كانى نه‌خۆشى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌توانرێت به‌شێوه‌یى رۆژانه ئه‌م رێگا ته‌ندروستیانه به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن به بێ زیان بمێننه‌وه.
چه‌ره‌زات یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كه مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشیى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى بخورێت ئه‌وه مه‌ترسیه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و سیسته‌مى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن به دروستى ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌و چه‌ره‌زاتانه‌ى كه باشن بۆ دڵ وه‌ك گوێز، باوى، بندوق. به‌ڵام باشتر وایه زیاتر گوێز بخورێت، چونكه برێكى زۆر ئۆمێگا 3 تێدایه كه جۆرێكى ته‌ندروسته له چه‌ورى كه ته‌ندروستى چاوه‌كان و جومگه و مێشك ده‌پارێزێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رووه‌كین و له خواردنى گۆشت به‌دوورن سوودێكى زیاتر وه‌رده‌گرن له خواردنى چه‌ره‌زات، چونكه به‌دوورن له خواردنى گۆشت ناتوانن له رێگه‌ى خواردنى ماسیه‌وه برێكى دیاریكراو ئۆمێگا 3 وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ى برى پێویست له‌م چه‌وریه بگات به‌له‌ش باشتر وایه تۆوى كه‌تان، تۆوى كوله‌كه و كونجى، زه‌یتى زه‌یتون و زه‌یتى سۆیا به‌كاربهێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زیاتر رووه‌كین برێكى زیاتر ئۆمێگا3 به‌له‌شیان ده‌گات و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ كه‌متر تووشده‌بن.
چه‌ره‌زات برێكى زۆر ریشاڵى خۆراكى تێدایه و یارمه‌تى نزمكردنه‌وه‌ى كۆڵیسترۆڵى خراپ ده‌دات كه هۆكارێكى مه‌ترسیداره بۆ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ هه‌روه‌ها ڤیتامین ئى رێگه له گیرانى خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت و پێكهاته‌یه‌كى باشه بۆ پارێزگارى كردن له ته‌ندروستى خوێنبه‌ره‌كان و به‌مه‌ش رێگه له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌ڵته ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت مه‌ترسیه‌كانى نه‌خۆشى دڵ كه‌م به‌كه‌یته‌وه ئه‌وه پێویسته رۆژانه برێكى دیاریكراو گوێز بخۆیت.