هاتوچۆ نۆ ڕێنوێنى بۆ ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی هاتوچۆ نۆ رێنوێنى ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات.
رێنوێنییه‌كانى بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران:
* به‌كارهێنانی شانی رێگا (سه‌رخۆڵ) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی قورسی یاسایی ده‌بێته‌وه.
* شۆفێریكردن له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
* ئاڕاسته‌ی رۆیشتن و هاتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كان وه‌ك رۆژانی ئاسایی ده‌بێت، واته رۆیشتنی ئۆتۆمبێل به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له تونێلی پێشڕه‌و ئه‌مه‌ش له ژێر چاودێری و رێنمایی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆی سلێمانییدا ده‌بێت.
* به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره بۆ چوون بۆ سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
* ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه به لاساری و سه‌ركێشی و كه‌مته‌رخه‌می شۆفێری ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی گرفت و ئاسته‌نگی بۆ شۆفێرانی دیكه، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
* پێویسته شۆفێران په‌یوه‌ست بن به خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كانی ده‌ره‌وه.
* سواربوونی سه‌رنشین و منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ و شوێنی نه‌شیا‌و قه‌ده‌غه‌یه.
* پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن.
* داواكارین له هاوڵاتیان و شۆفێران له كاتی دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ و گرفت و ئاسته‌نگی هاتوچۆییدا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژماره (188) ی كۆنترۆڵی هاتوچۆوه بكه‌ن، تاوه‌كو به‌زووترین كات هاوكاری هاتوچۆییتان پێبگات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم