كه‌شوهه‌واى 48 سه‌عاتى داهاتوو راگه‌یه‌نرا

:: AM:10:06:21/03/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە شارەكانی كوردستان ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەكان ئه‌مڕۆ  یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز كەشوهەوا خۆرهەتاو دەبێت.

كه‌شناسى پێشبینى ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ى هه‌ینى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ.









وشە - سه‌رخێڵ هاشم