دواین زانیاری لەسەر خنكاوەكانی ڕووباری دیجلە ڕاگەیەندرا

:: PM:08:45:21/03/2019 ‌
بەرپرسێكی عێراق دواین زانیاری لەسەر خنكاوەكانی ڕووباری دیجلە ئاشكرا دەكات و ژمارەی زۆری خنكاوەكان ژنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئادار، حنوش تاڕق ئەفسەر لە هێزی دژە تیرۆری عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تا سەعات هەشتی ئێوارە دەركەوتووە لە ڕووداوەكای ڕووباری دیجلە لە شاری مووسڵ 78 كەس خنكاوە و هەشت هاووڵاتیش چارەنووسیان نادیارە.

ئەو ئەفسەرەی دژە  تیرۆری عێراق گوتی، 41 لە خنكاوەكان ژن و 17 منداڵ و 20 پیاون.

هاوكات، ئەمڕۆ سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە بۆ ڕووداوەكەی ئەمڕۆی شاری مووسڵ جگە لە خنكا بریندارێكی زۆریش هەیە.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتی، لەسەر داوای وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و پێوەندی كردن بە بەرپرسانی تەندروستی مووسڵ 10 ئەمبوڵاس لە هەولێر بۆ گواستنەوەی برینداران ڕەوانە كراون لە دهۆكیش تیمێك چوونە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەلەمێك بە 100 سەرنشینەوە لە ڕووباری دیجلە نقوومبوو تاوەكو ئێستە بەشی زۆرییی سەرنشینەكان خنكاون.



وشە - رامیار جەواد