به‌شیر حه‌داد داواى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى مووسڵ ده‌كات
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا ده‌كات حكوومەت لێكۆڵینەوەی رژد بكات بۆ هۆكاری نقومبوونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی نێو ڕووباری دیجله له شاری مووسڵ كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 90 كه‌س له سه‌رنیشنه‌كانی خنكاون.
به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له نێو ڕووباری دیجله له ناوچه‌ی (غابات)ی شاری یاری مووسڵ نقومبوو، له ئاكامدا به‌پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 90 كه‌س له سه‌رنیشنه‌كانی خنكاون، له‌وباره‌یه‌وه جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاوخه‌می خۆی ده‌ربری و سه‌رخۆشیشی له خانه‌واده‌و و كه‌س كاری قوربانییه‌كان و خه‌ڵكی شاری مووسڵ كرد.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا د.به‌شیر حه‌داد هیوای خواست رووداوی هاوشێوه جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی داوای له حكوومەتی عێراق كرد بە زوترین كات پەڕاوی لێكۆلینەوه بۆ رووداوه‌كه بكاتەوه، ئه‌وانه‌ی هۆكار و كه‌مته‌رخه‌میش بوون پێویسته سزا بدرین.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم