سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سێ ڕۆژ پرسه‌ى ماته‌مینى له عێراق راگه‌یاند، ئه‌وه‌یش به‌هۆى نقومبوونى به‌له‌مێك له یه‌كێك له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى مووسڵ.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رای گه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته شاری مووسڵ به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ورده‌كاری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له دوورگه‌ی گه‌شتیاری شاره‌كه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كرد و به‌وبۆنه‌یه‌وه ماوەی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له نێو ڕووباری دیجله له ناوچه‌ی (غابات)ی شاری یاری مووسڵ نقومبوو، له ئاكامدا به‌پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 90 كه‌س له سه‌رنیشنه‌كانی خنكاون، له‌وباره‌یه‌وه جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاوخه‌می خۆی ده‌ربری و سه‌رخۆشیشی له خانه‌واده‌و و كه‌س كاری قوربانییه‌كان و خه‌ڵكی شاری مووسڵ كرد.