بایكۆت شێوازێكه له شێوازه‌كانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به نه‌رمی و دوور له توندوتیژی، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به كاروباری خه‌ڵك و وه‌ستانی شار و جووڵه‌ی ئابووری نه‌گه‌یه‌نێت و وڵات به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، به یه‌كێك له ئامرازه گرنگ و كاریگه‌ر و نه‌رمه‌كان داده‌نرێ كه زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه به به‌روارد له‌گه‌ڵ خۆپێشاندان و گرژی دروست كردن، له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان جار ئه‌و ئامرازه به‌كارهێنراوه كه توانیویه‌تی ئامانجه‌كانی خۆی بپێكی و سه‌ركه‌وتوو بێ، له خواره‌وه گرنگترین بایكۆتكردنه‌كانی مێژووی ئه‌مه‌ریكاتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: بایكۆتی كاڵای به‌ریتانی، له‌و كاته‌ی
ئه‌مه‌ریكا له ژێر ده‌ستی به‌ریتانیای مه‌زن بوو، حكوومه‌تی به‌ریتانیا له 1743 فه‌رمانێكی ده‌ركرد، كه هیچ كاڵایه‌كی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌مه‌ریكا نه‌كڕێ و بۆ به‌ریتانیای بگوێزێته‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نیگه‌ران كرد، چونكه ماندووبوونی زۆریان ده‌چه‌شت تا به‌روبومه‌كانیان بفرۆشن و داهاتێك بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه‌ی به‌ریتانیا له كاتێكدا بوو به لێشاو كاڵای به‌ریتانی ده‌هاته ناو ئه‌مه‌ریكاوه، دانیشتووانی ئیدنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینای ئێسته، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره دڕندانه‌یه‌ی له‌نده‌ن به ته‌واوی بایكۆتی سه‌رجه‌م كاڵا به‌ریتانییه‌كانیان كرد، دوای ده‌ستكردن به‌و بایكۆته له ویلایه‌ت و ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌ستی ئینگلیز هه‌مان بایكۆت ده‌ستی پێكرد و كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر بوو.
ژنان ده‌ستیان به چنینی جلوبه‌رگ كرد و چیتر قوماشی هاورده‌كراوی بازرگانانی ئینگلیزیان نه‌كڕی، به‌روبومه كشتوكاڵی و خۆراكییه‌كانی به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكایان ده‌خوارد، هه‌ر كه‌سێكیش به دزی كاڵای له به‌ریتانییه‌كان بكڕیبووایه به تۆمه‌تی خیانه‌تكردن له‌ناویان ده‌برد، یه‌كێك له كاڵاكان كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێویستیان پێی بوو، چا بوو، به‌ڵام 51 ژنی ئه‌مه‌ریكی یاداشتێكیان واژووكرد و به‌ڵێنیان دا تا به‌ریتانیا له نیشتمانه‌كه‌یان ده‌رنه‌كرێ، چای ئه‌وان نه‌كڕن، ئه‌م یاداشته به ناوی ژنه‌كانه‌وه له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وسا بڵاوبووه‌وه و به‌ریتانیا به تۆمه‌تی خیانه‌ت هه‌ر 51 ژنه‌كه‌ی كوشت، ئیتر ئه‌مه بووه هه‌وێنی ڕق و توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سه‌ره‌نجام بایكۆت هه‌موو كاڵاكانی به‌ریتانیای بێ بازاڕ هێشته‌وه و دواجار كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌ركردنی به‌ریتانییه‌كانیش له ئه‌مه‌ریكا.
دووه‌م: بایكۆتی پاسه‌كانی مۆنتیگری، دوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا و پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته، كه‌چی مه‌سه‌له‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ڕه‌نگ زۆر به‌ربڵاوبوو و گرفتێكی گه‌وره بوو كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ده‌ستییه‌وه ده‌یانناڵاند، له ویلایه‌ته‌كانی باشوور یاسای جیم كرۆ جێبه‌جێ ده‌كرا، كه مافی به ئه‌مه‌ریكییه سپییه‌كان ده‌دا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویستیانه یه‌كه‌م كه‌س و شیاوترین شوێنیان پێ بدرێت، له ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و بڕیاره، پاسه‌كانی هێلی مۆنتیگری ویلایه‌تی ئه‌له‌باما بڕیاریان دا 10 كورسی پێشه‌وه‌ی پاس به به‌رده‌وامی چۆڵ بێ بۆ سپی پێسته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سپی پێستێك سواری پاسه‌كه بوو و جیا له‌و 10 كورسیه پێویسته ڕه‌شپێسته‌كان هه‌ستنه‌وه و شوێنی سپی پێسته‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدابوو 75%ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی و ڕه‌شپێست بوون.
به‌شێك له چالاكانی ڕه‌شپێست پلانیان داڕشت و له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌ستیان به جێبه‌جێكردن كرد، ڕۆزا پاركس ئاماده نه‌بوو شوێنی خۆی بۆ سپی پێسته‌كان چۆڵ بكات، به‌وهۆیه‌وه گیرا، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا پۆسته‌ری زۆر چاپ كرابوون و تێیدا نووسرابوون، ڕه‌شپێسته‌كان مافیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوچۆی پاسه‌كان بۆ ڕه‌شپێسته‌كان ئاسایی نه‌بێ، ئه‌وا پاسه‌كان بێكار ده‌مێننه‌وه و بایكۆتی پاسه‌كان ده‌كه‌ین.
له پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1955 به فه‌رمی بایكۆت به به‌شداری مارتن لۆسه‌ر كینگ و رالف ئه‌بیرناسی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد، هێلی پاسه‌كان زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووریان به‌ركه‌وت، دواتر دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و یاسایه‌ی ویلایه‌تی ئه‌له‌بامای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئیتر كۆتایی به‌و جیاكارییه هێنرا.
سێیه‌م: مانگرتنی وۆلوۆرس. له یه‌كی شوبات/فێبرایه‌ر تا 25ی ته‌مووز/یۆلیۆ 1960، زنجیره ماركێت و خواردنگه‌كانی وۆلوۆرس له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا بڵاوبوون، یه‌كێك له ڕێنماییه‌كان كه ئه‌و زنجیره ماركێت و ده‌رمانخانه و چێشتخانه‌یه گرته‌یه‌به‌ر، ئاساییبوونی بازاڕكردنی ڕه‌شپێسته‌كان بوو، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌بوو له خواردنگه‌كه‌ی دابنیشین و داوای خواردن بكه‌ن.
له شاری گرینسبور سه‌ره‌تا چوار ڕه‌شپێست چوونه خواردنگه‌كه و هیچیان بۆ نه‌بردن و ناچاریشیان كرد شوێنه‌كه جێ بهێڵن، بۆ به‌یانی رۆژی دواتر 20 ڕه‌شپێست چوونه ماركێت و خواردنگه‌ی وۆلۆرس له كۆڵێژی بینت، ئه‌مجاره پاشماوه‌یان بۆ هێنرا، بۆ ڕۆژی سێیه‌م 60 ڕه‌شپێست چوونه خواردنگه‌كه و ڕۆژی چوار گه‌یشته 300 كه‌س و ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی خه‌ڵكی زیادی ده‌كرد، تا وای لێهات به ته‌واوی كاره‌كانی زنجیره ماركێتی وۆلۆرس وه‌ستا و مانگرتن و له شاره‌كانی تریش بڵاوبووه‌وه، خه‌ڵكی ده‌چوونه ناو خواردنگه‌كه به بێده‌نگی داده‌نیشتن و هیچ وشه‌یه‌كیان نه‌ده‌گوت و ئاماده‌یش نه‌بوون به قسه ده‌ربچن.
زنجیره ماركێتی وۆلورس گه‌وره‌ترین زیانی كرد، چونكه ئه‌و جوڵانه‌وه مه‌ده‌نییه تا مانگی ته‌مووز به‌رده‌وامی هه‌بوو، ناچار وۆلوۆرس خواردنگه‌ی ناو ماركێته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆتایی به سیاسه‌تی جیاكاری هێنا.