بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەردێک ژنێك گیانی لە دەستدا

:: AM:10:07:22/03/2019 ‌
ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌م 21ى ئادار، لە ڕێگای سەرەکی سۆران - وەرتێ لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی بەردێک ئافرەتێک گیانی لە دەستدا. 

ڕائید دلاوەر لەتیف گوتەبێژی هاتوچۆی سۆران لە لێدوانێکیدا بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێک لە ڕێگەی هامڵتۆن لە نێوان سۆران بۆ شارەدێی وەرتێ لە نزیك گوندی ڕێزان له‌ ئه‌نجامی هاتنه خواره‌وه‌ی به‌ردیك به‌ر ئۆتۆمبێڵی جۆری پیکاب توێوتا کەوتووە و ژنێک و هاوسەرەکەی بوونە قوربانی".

گوتەبێژی هاتوچۆی سۆران دەڵێت، "بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنێك بەناوی شەمام قادر ئەبابەکر له‌ دایك بووی ساڵى 1975 گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکەیش کە هاوسەریەتی بەسەختی بریندار بووە". 

شایەنی باسە، قوربانییەکان خەڵکی گوندی چۆمبارووکن سەر بە شارۆکەی چۆمان و بەمەبەستی گەشت کردن ڕوویان لە دەڤەری وەرتێی سەر بە شارۆکەی ڕه‌واندز کردبوو. 

ڕه‌واندز/ موڕشید برادۆستی








وشە - محەمەد میران