دوو ماسیگری ئوسترالی له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریا و له پاركی نیشتمانی كورونگ له باشووری وڵات، له كۆتایی هه‌فته ماسییه‌كی زیاتر له قورسایی ئۆتۆمبێلێكیان به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و نامۆ دۆزییه‌وه.
ماسییه‌كه یه‌كێكه له گیانه‌وه‌ره‌كانی زه‌ریا و ناوی "
مولا مولا"یه له شوێنی ده‌رچوونی ئاوی ڕووباری مورای بۆ ده‌ریا له‌لایه‌ن ستیڤن جۆنزه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، كه سه‌رپه‌رشتی تیمێكی ماسیگری ده‌كات له‌گه‌ڵ هانته‌ر چیرشی هاوڕێی.
لینیت گرزیلاك هاوبه‌شی جۆنز وێنه‌كانی ئه‌و ماسییه نامۆیه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" گوتی، سه‌ره‌تا وامانزانی كه پارچه‌یه‌ك كاڵای ڕه‌قه له كه‌شتییه‌كان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرمان بۆ ئه‌وه نه‌چوو، ئه‌و ته‌نه زه‌به‌لاحه ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشییه ماسی بێت.
زیاتر گوتی، ئێمه ته‌واوی ژیانمان خه‌ریكی ماسیگرتنین و زۆرترین جۆری ماسی و گیانه‌وه‌ره‌كانی ده‌ریامان دیوه كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین، به‌ڵام تا ئێسته ماسی له‌مجۆره‌مان نه‌بینیوه و زۆر نامۆ و جیاوازه.
ستیڤن جۆنز ئاشكرای كرد، كه ماسییه‌كه زۆر زه‌به‌لاح و قورسه و پێستیشی پوله‌كه نییه، به‌ڵكوو پێستێكی زه‌ردی خۆڵهمیشییه.
ناشناڵ پاركی باشووری ئوسترالیا له‌باره‌ی ئه‌و جۆره ماسییه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌و ماسییه به ناوی "ماسی ڕۆژ"یش به ناوبانگه و گه‌وره‌ترین ماسی سه‌ر گۆی زه‌وییه و كێشه‌كه‌ی زیاتر له كێشی ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی ده‌بێت.
مولا مولا بۆ یه‌كه‌مجار له 2017 دۆزراوه‌ته‌وه و درێژی ده‌گاته دوو مه‌تر و پانییه‌كه‌یشی ده‌گاته 1.8 مه‌تر. له باره‌ی هۆكاری ناوبردنی به ماسی ڕۆژ رالف فۆسته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆكردنه‌وه‌ی ماسی له مۆزه‌خانه‌ی گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كانی ئوسترالیا گوتی، ئه‌و ماسییه له كاتی خۆشۆردن ده‌بێ تیشكی خۆری به‌ر بكه‌وێ و دێته سه‌ر ڕووی ده‌ریا، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره به‌ر كه‌شتییه‌كان كه‌وتبێ و گیانی له ده‌ست دابێ و دواتریش گه‌یشتووه‌ته كه‌ناراوه‌كان.
دۆزینه‌وه‌ی ماسییه‌كی مردووی جۆری ڕۆژ له كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوویش له‌مجۆره ماسییه به مردوویی له كهناراوهاكنی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتوون، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌مجۆره ماسییه زۆر كه‌مه، به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌و بواره تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هۆكاری مردنیان به‌و ڕێژه به‌ربڵاوه نازانن و به‌رده‌وامیشن له لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی مردنیان.