به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شه‌موو ڕاگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئادار، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان هه‌یه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌یشداوه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 21، سلێمانی 19، دهۆك 20، كه‌ركووك 22 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ی شه‌موو 23ی ئادار، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارینی لێزمه‌بارانی بچڕبچڕ به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 21، سلێمانی 19، دهۆك 20، كه‌ركووك 22 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.